رادیۆی دەنگ
بەپێی ئاماری رێکخراوێک، لەماوەی سەرەتای ئابی ٢٠٢٥ بۆ کۆتایی تەموزی ٢٠٢٦، ٤ کرێکار لە گەرمیان گیانیان لەدەستداوە.
ئامارەکە کە رێکخراوی دابین بۆ گەشەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ لە راپۆرتێکدا بە پاڵپشتی رێکخراوی NED ئامادەی کردوە، ئاشکرای کردوە کە لەماوەی ئەو ساڵەدا، ٢٨ کرێکار لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی سنوری سلێمانی گیانیان لەدەستداوە.
رونیشیدەکاتەوە: لەو ژمارەیە ٤ کرێکاریان لە سنوری گەرمیان بون کە ٢ کەسیان لە کەلار و ٢ کەسی تریشیان لە رزگاریی.
راپۆرتەکە ئاماژەی بەوەکردوە کە چوارقوربانییەکەی گەرمیان هیچیان پێشتر لە سندوقی خانەنشینی کرێکاران تۆمارنەکراون.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی چاودێریی بازرگانیی گەرمیان: شوێنکارەکان خۆیان نرخی کاڵاکانیان دیاریی دەکەن
-
-
هەواڵسەرۆکی شارەوانی کەلار: ئاوی چەمی سەیدخەلیلمان بەسەر ٢ رێڕەودا دابەشکردوە
-
-
هەواڵهاتوچۆی گەرمیان: کامێرای یەک خاڵی لەسەر رێگای کەلار- کفری زیاد کراوە
-
-
هەواڵشارەزایەکی پەروەردە لە گەرمیان: پێویستە جگەرەکێشانی مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندن قەدەغەبکرێت
-
-
هەواڵكەمبونەوەی پارەی وردە کێشەی لە بازاڕدا دروستکردوە
-
زۆرترین بینراوەکان