رادیۆی دەنگ
دوای راگەیاندنی دەرەنجامی زانکۆ لاین، کۆی گشتیی خوێندکارانی وەرگیراو لەهەردو زانکۆکەی گەرمیان گەیشتوەتە هەزار و ٥٨٢.
بەگوێرەی ئەو زانیارییە فەرمییانەی دەست رادیۆی دەنگ کەوتون، کۆی گشتیی خوێندکارانی وەرگیراو لە زانکۆی گەرمیان (٩٢٩) خوێندکارە.
ئەو خوێندکارانەش بەسەر هەر سێ جۆرەکەدا بەمشێوەیە دابەشبون:
* زانکۆلاین: ٦٢٢ خوێندکار.
* پارالێل: ٢٣٨ خوێندکار.
* ئێواران: ٦٩ خوێندکار.
هەرچی زانکۆی پۆلەتەکنیکی گەرمیانیشە، ئەوا تێکڕا ژمارەی خوێندکارە وەرگیراوەکانی گەیشتوەتە ٦٥٣ خوێندکار.
ئەو خوێندکارانەش بەمشێوەیە بەسەر هەرسێ جۆرەکەدا دابەشبون:
* زانکۆلاین: ٣٥٣ خوێندکار.
* پارالێل: ١٣٠ خوێندکار.
* ئێواران: ١٧٠ خوێندکار.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵداوای هێنانی بەشی پەرستاریی بۆ کفری دەکرێت؛ سەرۆکی زانکۆش دەڵێت کردنەوەی بەش پێویستی بە ژێرخانە
-
-
هەواڵتەندروستی گەرمیان: کێشەی دەرمان لە ناوەندە تەندروستییەکان چارەسەر بوە
-
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان: تەنها لە ٢ پرۆژەی نیشتەجێبوندا سیستەمی "غازی مەرکەزیی" جێبەجێ کراوە
-
-
هەواڵلە گەرمیان تەنها ٦ کاژمێر کارەبای نیشتیمانی دەدرێت
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری گەرمیان: داهاتی پرۆژە گەشتیارییەکانی گەرمیان لە کفری خەرج دەکەین
-
زۆرترین بینراوەکان