چارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
هەواڵ
11:31AM - 2026-09-21 , بینین : 44


رادیۆی دەنگ

وابڕیاربو بەپێی یاسای ژمارە ٣ـی ساڵی ٢٠١٩ گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی قەزای کەلار تۆمار بکرێن، بەڵام تاوەکو ئێستا نەکراوە، بەڕێوبەرایەتی تاپۆی گەرمیانیش دەڵێت: یاساکە راگیراوە و هۆکارەکەشی پەککەوتنی پەرلەمانە.

ئەکرەم رەزا، بەڕێوبەری تۆماری خانوبەرەی "تاپۆ"ـی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ دەڵێت: ئەو گەڕەکانەی کە بە زیادەڕەوی دروستکراون و یاسای ژمارە ٣ـی ساڵی ٢٠١٩ـی لە ئێستادا هیچیان بۆ ناکرێت.

وتیشی: هۆکارەکەی ئەوەیە یاساکە راگیراوە لە ئێستادا، ئەمەش بەهۆی کارا نەبونی پەرلەمانەوەیە کە وایکرد ئەو یاسیە کاری پێنەکرێت، ئەگەرچی هەندێک دەستکاریی بۆ یاساکە کراوە، بەڵام جێبەجێ نەکراوە.

جەختی لەوەشکردەوە: لە ئێستادا هیچ یاسا و رێنماییەک نییە بۆ تاپۆکردنی ئەو گەڕەکانە، کە بەپێی یاساکە گەڕەکەکانی ئازادیی و سیروان و حەمرین و بەشێک لە کەلاری کۆن لە خۆ دەگرێت، کە هەموی بە زیادەڕەوی دروستکراون.