لە گەرمیان ٤٠ کرێکاری بیانیی لە ماڵاندا کاردەکەن
هەواڵ
11:23AM - 2026-09-21 , بینین : 7


رادیۆی دەنگ

لە سنوری گەرمیان نزیکەی ٤٠ کرێکاری بیانیی هەن کە لەماڵاندا کار دەکەن، بەڕێوبەری بەکارخستن و راهێنانی پیشەیی گەرمیانیش دەڵێت: بەبەردەوامی لیژنەکانمان سەردانیان دەکەن.

کاوە جەبار، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی بەکارخستن و راهێنانی پیشەی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ دەڵێت: لە سنوری گەرمیان نزیکەی ٤٠ کرێکاری بیانیمان هەیە کە لەماڵاندا خزمەت دەکەن، ئەم رێژەیەش بە بەردەوامی کەم و زیاد دەکات.

وتیشی: لیژنەی تایبەتمان هەیە بۆ لێکۆڵینەوەکردن لە دەستەبەرکردنی مافەکانی ئەو کرێکارانە لە ماڵاندان، بەجۆرێک بەبەردەوامی سەردان دەکەن و لە دابینکردنی پێداویستیەکانیان و موچە و شوێنی مانەوەیان دەکۆڵنەوە.

جەختی لەوەشکردەوە: لە بونی هەر سەرپێچیەک بەرامبەریان، ئەوا خاوەن ماڵەکان بەپێی یاسا و رێنماییەکان روبەڕوی دادگا دەکرێنەوە.