رادیۆی دەنگ
له ئه‌مرۆوه سیسته‌مى زانكۆلاین بۆ وه‌رگرتنى خوێندكارانى ده‌رچوى پۆلى ۱۲ـى ئاماده‌ى كارابوه‌و تاوه‌كو هه‌فته‌یه‌ك به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌شى تۆمارى زانۆكى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: ۲ سه‌نته‌رى راوێژكاریمان هه‌یه بۆ رێنمایكردنى خوێندكار.
د.یاسین ئاشور، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى تۆمارى گشتى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى گه‌رمیان بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: له ئێستادا سیسته‌مه‌كه كارا بوه و به‌پێى ئه‌وه‌ى بڕیاره تاوه‌كو ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ك به‌رده‌وام ده‌بێت.
ده‌شڵێت: ئاماده‌كارى ته‌واومان كردوه بۆ یاره‌مه‌تیدانى خوێندكاران، به‌جۆرێك ۲ سه‌نته‌رى راوێژكارى و پڕكردنه‌وه‌ى فۆرمى زانكۆلاینمان هه‌یه دانه‌یه‌كیان له نێو بیناى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى گه‌رمیانه له به‌شى تۆمار، ئه‌وى دیكه‌ش له قه‌زاى خانه‌قینه له ناو بیناى كۆلێژى زمان و زانستە مرۆڤایه‌تیه‌كانه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵرێگای ساڵح ئاغا یەک سایدی قیرتاو دەکرێت
-
-
هەواڵکاسبکارانی عەلوەی کەلار: بەناچاریی قەپان بۆ بارەکانمان دەکرێت و پارەمان لێوەردەگیرێت
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی باخداریی گەرمیان: بەرهەمی خورمای گەرمیان رو لە زیادبونە
-
-
هەواڵشوێنی مەیفرۆشانی کەلار دەگوازرێتەوە
-
-
هەواڵهێشتا وەزارەتی کشتوکاڵ رەزامەندی لەسەر تەرخانکردنی زۆنی دوەمی زەوی فەرمانبەرانی کەلار نەداوە
-