رادیۆی دەنگ
بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێکە زانکۆی پۆلەتەکنیکی گەرمیان پارەی وانەبێژانی خەرج نەکردوە، سەرۆکی زانکۆکەش دەڵێت: وەزارەتی دارایی رایگرتوە.
بەوتەی چەند مامۆستایەکی وانەبێژی زانکۆی پۆلەتەکنیکی گەرمیان کە قسەیان بۆ رادیۆی دەنگ کردوە، لەکاتێکدا کە ساڵی نوێی خوێندن دەستیپێکردوە، بەڵام هێشتا پارەی پاداشتی ساڵی رابردویان پێنەدراوە.
لەبەرامبەردا، د. چیا محەمەد، سەرۆکی زانکۆی پۆلەتەکنیکی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ دەڵێت: تاوەکو مانگی ٣ـی ساڵی ٢٠٢٥ پارەی وانەبێژان خەرجکراوە، کە هیچ زانکۆیەکی هەرێم تاوەکو ئەو کاتە پارەی سەرف نەکردوە.
دەشڵێت: هۆکاری خەرج نەکردنەکەی وەزارەتی داراییە کە رایگرتوە بههۆى قهیرانى داراییهوه، لەلای ئێمەوە هیچ کێشەیەک نیە لیستیش ئاراستەی گەنجینە دەکەین، بەڵام تەمویل نییە و پارە لە بانکدا نییە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردنەکەی کەلار
-
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان