رادیۆی دەنگ
دوای پێشکەشکردنی داواکاریی بۆ بەپارێزگابونی خانەقین، چالاکوانێکی قەزاکە جەختدەکاتەوە کە دۆخەکە هێندە نائارامە وەڵامیان نەدراوەتەوە.
لەماوەکانی رابردوداو دوای ئەوەی بڕیاردرا کە ناحییەی جەلەولا لە قەزای خانەقین جیابکرێتەوە بکرێت بە قەزایەکی سەربەخۆ، چالاکوانانی خانەقین داواکاریی بەپارێزگابونی خانەقینیان پێشکەش کرد.
عەلی سۆفی، چالاكوان لە خانەقین بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: بە هۆی نائارامی ناوچەكەو هەوڵی بە تەعریب كردن بە پارێزگابون زۆر سەختە بكرێت و تاوەکو ئێستا هیچ کەسێک وەڵامی نەداوینەتەوە.
وتیشی: تەنها كارێك لەتواناماندابوە کە بیكەین وەستاندنی بە قەزابونی جەلەولا بو كە هەڵمانوەشاندەوە و نەمانهێشت خانەقین بچوكبكرێتەوە ناحییەکە لەسەر قەزاکەمایەوە.
ئەو چالاكوانە باسی لەهۆكاری ئەم گرفتی بە تەعریب بونە كرد و وتی: گرفتەكە لە بەرپرسە كوردەكان بوە كە ماوە ٢٣ ساڵە نەیانتوانی ئەو هەوڵی بە تەعریب كردنە بوەستێنن و تەنها بۆ گیرفانی خۆیان كاریان كردوە.
ئاماژەی بەوەشدا: ئەو زەویانەی كە هی ماددەی ١٤٠ـــە بە مساتەحە دەدرێتە هاوڵاتی عەرەبی دەرەوەی خانەقین و رۆژ بە رۆژ تەعریب كردنەكە زیاتردەبێت.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتقەیرانی زانیاری لە گەرمیان؛ بۆچی فەرمانگەکان بەدەم رۆژنامەنوسانەوە نایەن؟
-
-
هەواڵ٥٥٠ دۆنم زەوی درا بە کۆمپانیایەک لەبەرامبەر دروستکردنی دارستانێک کەچی دارستانەکەیشی دروستنەکردوە
-
-
هەواڵنەخشەدانانی گەرمیان: زەوی فەرمانبەرانی کەلار مەترسی لافاوی لەسەر نییە
-
-
هەواڵئەو ئۆتۆمبێلانەی بەنزینی ۷٥۰ دیناریی دەکەن و دەیفرۆشنەوە دەستیان بەسەردا دەگیرێت
-
-
هەواڵئەمساڵ گەرمیان ٥٠٠ تۆن ماسی بەرهەمهێناوە
-