رادیۆی دەنگ
دوای ئەوە ٥٥٠ دۆنم زەوی بەڕێوبەرایەتی دارستان و پاوان درا بە پرۆژەیەکی وەبەرهێنانی نیشتەجێبون لەکەلار، لەبەرامبەردا دەبو کۆمپانیا دارستانێکی دەستکرد دروستبکات، بەڵام بەوتەی بەڕێوبەری دارستان و پاوانی گەرمیان، تائێستا هیچ نەکراوە.
رەشید بەکر، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی دارستان و پاوانی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ باسی لەوەکرد: ئەو زەوییە ١٢٨١ دۆنم زەوی بو، بە فەرمانێکی ئەنجومەنی وەزیران ٥٥٠ دۆنمی درا بە وەبەرهێنان بۆ پرۆژەیەکی نیشتەجێبون.
ئەو پرۆژەیەش شاری شادییە کە دەکەوێتە باکوری قەزای کەلارەوە لە بەرزاییەکانی نزیک گوندی بەردەسور و سەروی کەمپی زانکۆی گەرمیان.
بەوتەی بەڕێوبەری دارستان و پاوانی گەرمیان، بەو مەرجە رەزامەندییان داوە کە ئەو زەوییە بدرێتە وەبەرهێنان، لەو ٧٢١ دۆنمە زەوییەی کە ماوەتەوە، کۆمپانیاکە دارستانێکی دەستکرد دروستبکات و تاوەکو ٥ ساڵ خزمەتی بکات، دواتر بەهەمو پێداویستیەکانییەوە رادەستی حکومەت بکرێت.
جەختی لەوەشکردەوە: تاوەکو ئێستا هیچ شتێک نەکراوە، تەنانەت داواشمان کردوە ئەگەر کۆمپانیا پابەندی دروستکردنی ئەو دارستانە دەستکردە نابن، ناچار بکرێت پارکێکی خێزانی و گەشتیاریی هاوشێوەی هەواری شاری سلێمانی دروست بکات، بەڵام ئەوەش نەکراوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵنەخشەدانانی گەرمیان: زەوی فەرمانبەرانی کەلار مەترسی لافاوی لەسەر نییە
-
-
هەواڵئەو ئۆتۆمبێلانەی بەنزینی ۷٥۰ دیناریی دەکەن و دەیفرۆشنەوە دەستیان بەسەردا دەگیرێت
-
-
هەواڵئەمساڵ گەرمیان ٥٠٠ تۆن ماسی بەرهەمهێناوە
-
-
هەواڵپرۆپۆزەڵێک بۆ داننان بە زانکۆی گەرمیان پێشکەشی حکومەتی عێراق دەکرێت
-
-
هەواڵهەردو بانکی گەرمیان و شێروانە دەکرێنە یەک
-