رادیۆی دەنگ
ژمارەیەک ئۆتۆمبێل دوای وەرگرتنی بەنزینی ۷٥۰ دیناریی دەیفرۆشنەوە و دوبارە نۆرە دەگرنەوە، لایەنە پەیوەندیدارەکانیش دەڵێن: هەر ئۆتۆمبێلێک کارێکی لەو شێوەیە بکات، سزادەدرێت.
ژمارەیەک هاوڵاتی بۆ رادیۆی دەنگ باسیان لەوە کرد کە بەشێک لە شۆفێران دوای وەرگرتنی بەنزینی ۷٥۰ دیناریی، بەنزینەکە خاڵی دەکەن و دەیفرۆشنەوە و دوبارە دێنەوە بۆ نۆرەگرتن، داواش لە حکومەت دەکەن بەر بەم کارە بگرێت.
لەبەرامبەردا بەڕێوبەرایەتی نەوت و کانزاکانی گەرمیان لە رونکردنەوەیەکدا کە بۆ رادیۆی دەنگیان ناردوە دەڵێت: هەر ئۆتۆمبێلێک کارێکی لەو شێوەیە بکات سزا دەدرێت.
بەپێی رونکردنەوەکە: " ئۆتۆمبێلە تابلۆدارەکان ناتوانن کارێکی لەو شێوەیە بکەن، هاوکات ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکانیش ناتوانن ئەو کارەبکەن، تەنها ئەو ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتایانە ئەم کارە دەکەن کە ژمارەی شاسییان نییە".
ئەوەش هاتوە: ئێمە ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان بە ژمارەی شاسی بەنزینیان پێدەدەین و هەفتەی جارێک ٥۰ لیتر بەنزینیان بەردەکەوێت، بەڵام هەندێکیان ژمارەی شاسیان نییە و ئەو ئۆتۆمبێلانە کۆنترۆڵ ناکرێت.
بەپێی رونکردنەوەکە: "ئێمە هەماهەنگیمان کردوە لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان، هەر ئۆتۆمبێلێک وابکات و پێی بزانرێت، بێگومان سزا دەدرێت و دەستبەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا دەگیرێت".
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردنەکەی کەلار
-
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-