رادیۆی دەنگ
بۆماوەی ١٦ ساڵە زانکۆی گەرمیان دامەزراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا دانی پێدا نەنراوە، سەرۆکی زانکۆکەش دەڵێت: کۆتاجار وەزارەتی خوێندنی باڵا داوای پرۆپۆزەڵێکیان لێکردین و ئێمەش پێشکەشمان کردون.
د.ئاراز فەریق زەینەڵ، سەرۆکی زانکۆی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ باسی لەوەکرد: لەگەڵ هەر سێ راگری کۆلێژەکانی زانکۆکەمان لە خانەقین، سەردانی وەزارەتی خوێندنی باڵامان کرد، وەزیر پێی راگەیاندنین وەک چارەسەرێک پرۆپۆزەڵێک ئامادەبکەین و پێشکەشی بکەین و بینێرنە ئەنجومەنی وەزیران.
لەبارەی ناوەڕۆکی پرۆپۆزەڵەکەوە وتی: تیایدا داوای کردنەوەی زانکۆیەکی سەربەخۆی حکومیی لە خانەقین دەکەین، بەشێوەیەک کۆلێژەکانی سەر بە زانکۆکەمان لە خانەقین، دەبنە زانکۆیەکی سەربەخۆ.
جەختی لەوەشکردەوە: بەکردنەوەی ئەو زانکۆ سەربەخۆیە لە خانەقین، کێشەی دانپێدانانی زانکۆی گەرمیان چارەسەر دەبێت.
دیارترین هۆکار کە تائێستا وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق دانی بە زانکۆی گەرمیاندا نەناوە، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە زانکۆکە لە پارێزگای سلێمانییە (کەلار و کفری)، بەڵام کۆلێژی لە پارێزگای دیالە (خانەقین) هەیە، کە ئەمەش بەگوێرەی یاساکانی ئەو وەزارەتە، رێگەپێنەدراوە.
بەوتەی سەرۆکی زانکۆی گەرمیان، ئەوان دوای گەڕانەوەیان، پرۆپۆزەڵەکەیان بۆ دروستکردنی زانکۆی خانەقین و خستنەسەری کۆلێجەکانی زانکۆی گەرمیان بۆ سەر ئەو زانکۆ تازەیە، ئامادەکردوە و داویانەتە وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم، بەڵام تاوەکو ئێستا وەڵامیان نەدراوەتەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردنەکەی کەلار
-
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-