رادیۆی دەنگ
بەپێی نوسراوێکی فەرمی کە لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەرچوە، بڕیار دراوە بە یەکگرتنی هەردو بانکی (گەرمیان) و (شێروانە) لەگەرمیان.
لە نوسراوەکەدا کە رۆژی ١١ـی ئابی ئەمساڵ دەرچوە، تیایدا بڕیار لە پرۆسەی یەکخستن و یەکگرتنی ژمارەیەک بانک دراوە، لەنێویدا هەردوو بانکەکەی گەرمیان (گەرمیان و شێروانە)، بەشێوەیەک دەبنە یەک بانک و ناوی (بانکی گەرمیان)ـی لێنراوە.
بەپێی بڕیارەکە، جێبەجێکردنی ئەم پرۆسەی یەکگرتنەوەیە لە ناو بینای بانکی گەرمیان دەبێت و تێکەڵکردنەکە بەشێوەیەکی گشتگیرە و سەرجەم میلاک و هەژمارەکان لە یەک بانکدا یەکدەخرێن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردنەکەی کەلار
-
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان