رادیۆی دەنگ
بەشداربوانی پرۆژەی قەڵای شێروانە لە گەرمیان دەڵێن: مۆڵەتی کۆمپانیای جێبەجێکار بەسەر چوە و هیچ بەرەوپێشچونێک لە پرۆژەکەیاندا نابینرێت، لەبەرامبەردا وەبەرهێنانی گەرمیان دەڵێت: مۆڵەیەکە لای ئێمە نییە.
بەشداربوانی پرۆژەی قەڵای شێروانە سیتی لە قەزای رزگاریی لە راگەیەنراوێکدا کە بۆ رادیۆی دەنگیان ناردوە دەڵێن: پرۆژەکەمان لە ڕێکەوتی ٥ـی ٨ـی ۲۰۲۰ مۆڵەتی کارکردنی پێدرا بۆ ماوەی ٤ ساڵ و دەبوو لەهەمان بەرواری ساڵی ۲۰۲٤ رادەستی بەشداربوان بکرایە، بەڵام ماوەکەی درێژکرایەوە بۆ مانگی ٣ـی ٢٠٢٥.
دەشڵێن: بەبێ پرسی بەشداربووان، بەڕێوەبەرایەتی وەبەرهێنانی گەرمیان جارێکی تر ساڵێک و ٦ مانگی تری بۆ درێژکردەوە تا ٥/٩/٢٠٢٦ و لە ئێستادا ئەو وادەیەش کۆتایی پێهات و لە ئەمڕۆوە مۆڵەتی کۆمپانیای جێبەجێکار بەسەرچوە، بەڵام بۆ جاری سێیەم کاتەکەیان تا مانگی ١٠ـی ٢٠٢٦ بۆ درێژکراوەتەوە.
بەپێی راگەیەنراوەکە: سەرەڕای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی وەبەرهێنان لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەشداوە کە پڕۆژەکە لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٧ رادەست دەکرێت، ئەوەی جێی نیگەرانیی بەشداربوانە ئەوەیە کە تا ئێستا هیچ بەرەوپێشچونێک لە تەواوکردنی پڕۆژەکەدا نابینرێت.
لەبەرامبەردا بەڕێوبەرایەتی وەبەرهێنانی گەرمیان رونکردنەوە لەسەر بابەتەکە دەدات.
بەڕێوبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان لە رونکردنەوەیەکدا کە بۆ رادیۆی دەنگ ناردویەتی دەڵێت: مۆڵەتی درێژکردنەوەی وادەی تەواوبونی پرۆژەکە لای ئێمە نەبوە و دەستەی وەبەرهێنان بڕیاری لەسەر داوە.
ئەوەش هاتوە: لە کۆتاییەکانی ئەمساڵ، یان دەستپێکی ساڵی داهاتو بە ئەگەرێکی زۆرەوە دەست بە رادەستکردنی یەکەکان دەکرێت.
باس لەوەش دەکات: جگە لەوە لیژنەکانمان بەبەردەوامی چاودێریی پرۆژەکە دەکەن تاوەکو تەواو دەبێت و یەکەکان رادەستی بەشداربوانی دەکرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی نەوت و کانزاکانی گەرمیان: ئەو کارگانەی کاردەکەن لەسەر روباری سیروان مۆڵەتیان هەیە
-
-
هەواڵلەکۆی ٤٠٠ گوند ٥٠ گوندی گەرمیان بنکەی تەندروستی هەیە
-
-
هەواڵفەرمانێکی وەزیری ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵسەرجەم دەرمانخانەکانی کارمەندانی تەندروستی لەبازاڕی کەلار داخران
-
-
هەواڵپشتێنە سەوزەکەی کەلار هیچ بەرەوپێشەوەچونێکی تێدا نەکراوە
-