دوای ئەوەی چالاکوانێک رایگەیاند کە کارگەکانی چەو و لم لەسەر روباری سیروان کاردەکەن، بەڕێوبەرایەتی نەوت و کانزاکانی گەرمیان لەرونکردنەوەیەکدا دەڵێت: ئەو کارگانەی لەئێستادا کاردەکەن لەسەر روبارەکە مۆڵەتی فەرمیان هەیە.
بەڕێوبەرایەتی نەوت و کانزاکانی گەرمیان لەرونکردنەوەیەکدا کە بۆ رادیۆی دەنگی ناردوە دەڵێت: ئەو کارگانەی کە لەئێستادا کاردەکەن لەسەر روباری سیروان مۆڵەتی فەرمیان هەیە.
دەشڵێت: ئەو کارگانە شتێک ناکەن ژینگەی روبارەکە خراپ بکەن، چونکە سنورێکیان بۆ دیاری کراوە و نابێت لەو سنورە دەربچن.
جەختیش دەکاتەوە هەرکات شتێکیان کرد لەدەرەوەی یاسا یان پێشێلی ئەو سنورەیان کرد کە بۆیان دیاری کراوە بێگومان لێپێچینەوەی یاساییان لەگەڵدا دەکرێت.
رونکردنەوەی بەڕێوبەرایەتی نەوت و کانزاکانی گەرمیان دوای ئەوە هات کە چالاکوانێکی بواری ژینگە ئەم ڤیدیۆیەی بڵاوکردوەتەوە و رایگەیاند کە ئەمە ئەنفالکردنی ژینگەی روباری سیروانەو کارگەکانی چەوولم لەنێوان گوندی تازەدێ بۆ بەرلوت کاردەکەن و ژینگەی روبارەکە تێکدەدەن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-