وابڕیاربو پشتێنەیەکی سەوز بە دەوری قەزای کەلاردا دروستبکرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا نەکراوە، بەڕێوبەرایەتی دارستانی گەرمیانیش دەڵێت: نەبونی بودجە هۆکارە.
رەشید بەکر، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی دارستان و پاوانی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ باسی لەوەکرد: بڕیاربو لە گردەگۆزینەوە بە پشتی ناوچەی پیشەسازیی و قەزای رزگاریی تاوەکو دەگاتە ناحیەی سەرقەڵا، دارستانێکی دەستکرد وەک پشتێنەیەکی سەوز دروست بکرێت کە روبەرەکەی خۆی دەدات لە ١٦٠٠ دۆنم کە ٢٠ کیلۆ مەتر درێژی و ٢٠٠ مەتر پانە، بەڵام تاوەکو ئێستا نەکراوە.
دەشڵێت: پرۆژەکە وەک پلان بونی هەیە و زەویش هەیە بۆ جێبەجێکردنی، بەڵام بودجە نییە، ئەمەش وایکردوە ئەو پرۆژەیە وەک خۆی بمێنێتەوە.
هێمای بۆ ئەوەشکرد: پێشنیارمان کردوە کە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ئەوانەی لە بواری ژینگەدا کار دەکەن، پرۆژەکە جێبەجێ بکەن و داری زەیتونی تێدا بچێنن کە هەم ناوچەکە سەوز بکات و هەم بەرهەمی هەبێت، بەڵام ئەوەش تاوەکو ئێستا نەکراوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-