رادیۆی دەنگ
ناوەڕۆکی ئەو ١٢ خاڵە ئاشکراکرا کە وەکو یاداشتێک پێشکەش بە سەرۆک کۆماری عێراق کرا، هەندێک لە خاڵەکان پەیوەستن بە بواری ئەمنی و هەندێکی تریان سیاسی و ئابوریین.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ژمارەیەک کەسایەتی و چالاکی سیاسی و مەدەنی، بەنوێنەرایەتی قەزای خانەقین سەردانی سەرۆک کۆماری عێراقیان کرد و یاداشتێکی ١٢ خاڵییان پێشکەشکرد.
بەپێی ئەو یاداشتەی دەست رادیۆی دەنگ کەوتوە، داواکارییەکان بریتین لە:
* بەڕێوەبردنی دۆسیەی ئەمنیی قەزاکە تەنها لەلایەن دەزگا ئەمنییە فەرمییەکانەوە بێت و رێگریکردن لە دەستوەردانی هەر لایەنێکی دیکە.
* پێکهێنانی ئیدارەیەکی مەدەنیی هاوبەش بۆ دۆسیەی سەربازیی لە خانەقین و ئەو ناوچانەی پارێزگای دیالە کە ماددەی ١٤٠ دەیانگرێتەوە.
* راگرتنی بڕیاری گۆڕینی ناحیەکانی (قەرەتەپە و جەلەولا) بۆ قەزا، چونکە ئەم بڕیارە لەگەڵ ناوەڕۆک و رۆحی ماددەی ١٤٠ـدا ناگونجێت.
* کاراکردنەوەی نوسینگەی مادەی ١٤٠ و گۆڕینی بەڕێوەبەری نوسینگەکە.
* لابردنی بازگەی گومرکی "باوە مەحمود" کە بوەتە هۆی دروستکردنی گوشار و گەمارۆ لەسەر دانیشتوانی شارەکە.
* راگرتنی گواستنەوەی (ناسنامەی نیشتمانی، فۆرمی خۆراک و کارتی نیشتەجێبون) بۆ ناوچەکە، لەگەڵ سڕکردنی بڕیارەکانی خاوەندارێتی (تملیک) بۆ زەوییە کشتوکاڵییەکان.
* چەسپاندنی هاوسەنگی لە پۆستە کارگێڕییەکانی پارێزگای دیالە و تەرخانکردنی رێژەیەکی شایستە بۆ کەسە لێهاتو و کارامەکانی شاری خانەقین.
* تەرخانکردنی بودجەیەکی تایبەت بۆ ئاوەدانکردنەوەی خانەقین، وەک شارێک کە لە رابردودا پشتگوێخراوە.
* دانپێدانانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە "زانکۆی گەرمیان" کە سێ کۆلێژ لە خانەقین لەخۆدەگرێت و وەک دیارییەکی خوالێخۆشبو "سەرۆک مام جەلال" دامەزراون، بە مەبەستی زامنکردنی مافی سەدان دەرچوی زانکۆکە.
* راگرتنی تێکدان و راماڵینی باخەکان و رێگریکردن لە دەستدرێژیکردنەسەر موڵک و ماڵی دەوڵەت.
* زامنکردنی ئازادیی کاری سیاسی و رێکخراوەیی بۆ حزبە کوردستانییەکان و دوبارەکردنەوەی بارەگاکانیان لە جەلەولا، سەعدییە و ناوچەکانی دیکە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-