دەستگیرکراوەکەی خانەقین ئازادکران و شاندێکیش لەشارەکەوە بۆ بەغدا دەچێت
هەواڵ
09:52PM - 2026-09-01 , بینین : 15


رادیۆی دەنگ

کاروان یاروەیس، لێپرسراوی مەڵبەندی خانەقینی یەکێتی نیشتمانی رایگەیاند: ئەمڕۆ هەریەکە لە ئەبو مونتەزر و رێبینی ئاسنگەر، ئازاد کراون.

ئەبو مونتەزر، پێشتر بەرپرسی رێکخراوی بەدر و دواتر عەسایبی ئەهلی حەق بو لە خانەقین، لەم ماوەیەی رابردودا چوە ریزی یەکێتییەوە. لەسەروبەندی ئەو خۆپیشاندانەی کە بڕیاربو دوێنێ لە خانەقین ئەنجام بدرێت، دەستگیرکرا.

رێبین ستار، چالاکێکی کوردی خانەقینە و کاری ئاسنگەریی دەکات. لەم رۆژانەدا تابلۆی شوێنکارەکەی کرد بە کوردیی و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیشیەوە داکۆکی لە کوردیی نوسین و قسەکردن دەکرد. ئەویش شەوی پێش ئەو خۆپیشاندانەی بڕیاربو دوێنێ لە شارەکەدا ئەنجام بدرێت، دەستگیرکرا.

هاوکات لێپرسراوی مەڵبەندی خانەقینی یەکێتی ئاشکرایکرد کە شاندێک لە کەسایەتی و چالاکوانی خانەقین، بەڕێکەوتون بۆ بەغدا و بڕیارە لەگەڵ سەرۆک کۆمار و وەزیری داد و هادی عامری کۆببنەوە و یاداشتێکی ١٢ خاڵیی بخەنەڕو کە داواکاریی شارەکە لەخۆدەگرێت.