رادیۆی دەنگ
بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی گەرمیان ئاشکرای دەکات خێزانەکان دەتوانن جلی قوتابخانە بۆ مناڵەکانیان ئامادەبکەن، بەمەرجێک هەمان رەنگ و کۆد بێت کە قوتابخانەکە دیارییکردوە.
ئەرسەلان پەرۆش، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ دەڵێت: جلوبەرگی قوتابخانە حکومییەکان وەزارەت دەستنیشانی کردوە و خێزانەکان بەپێی ئەوە دەتوانن جلی مناڵەکانیان بکڕن.
رونیشیکردەوە: بۆ قوتابخانە ئەهلییەکانیش ئەوا خۆیان دیاریی دەکەن، بەجۆرێک هەر قوتابخانە و بۆ رەنگی جلەکانیان کۆدی تایبەت بە خۆیان هەیە.
باسی لەوەشکرد: خێزانەکان خۆیان دەتوانن جلوبەرگ بۆ مناڵەکانیان بکەن، بەمەرجێک هەمان کۆدی قوماشی قوتابخانەکە بێت لەگەڵ هەمان ستایڵ، هاوکات لۆگۆی وەزارەتی پەروەردەشی لەسەربێت وەک هەمان لۆگۆی قوتابخانەکە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
زۆرترین بینراوەکان