رادیۆی دەنگ
دوای ئەوەی رادیۆی دەنگ بڵاویکردەوە کە سەرۆکی لقی گەرمیانی سەندیکای کرێکاران بە فەرمانی دادوەر راگیراوە، زانیاریی نوێ لە بارەی دۆسییەکەیەوە دەستکەوتون.
بەپێی ئەو زانیارییانە، عەدنان محەمەد، سەرۆکی لقی گەرمیانی سەندیکاکانی کرێکاران و پیشەوەران، لەسەر سکاڵای ژمارەیەک شۆفێر راگیراوە کە بەوتەی خۆیان لەلایەن ئەوەوە رێگرییان لێکراوە بۆ کارکردن لە رێگەی دەرەوەی شار بۆ گواستنەوەی هاوڵاتیان لەنێوان گەرمیان و شارەزور.
هەر بەپێی زانیارییەکان، ناوبراو بەپێی مادەی ٣٢٩ لە یاسای سزادانی عێراقی هەموارکراو، سکاڵاکەی لەسەر جوڵێنراوە؛ کە ئەو مادەیە تایبەتە بە رێگریکردن لە جێبەجێکردنی بڕیار و رێکارەکانی حکومەت یان دادگا.
زانیارییەکان ئەوەدەخەنەڕو کە دادوەر فەرمانی راگرتنی بۆ ناوبراو دەرکردوە بۆ ماوەی (١٥) رۆژ بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە دۆسییەکەیدا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، راگرتنی ئەمجارەی سەرۆکی لقی گەرمیانی سەندیکای کرێکاران، پەیوەندیی بە دۆسییەکەی پێشترییەوە نییە، کە لە ٧ـی حوزەیرانی ئەمساڵ ناوبراو لەلایەن دادوەرەوە لەسەر سکاڵای بەڕێوبەری گواستنەوەی گەرمیان راگیرا و دواتر بە کەفالەت ئازادکرا.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-