رادیۆی دەنگ
له سنورى گه‌رمیان 27 پرۆژه‌ى نیشته‌جێبون مۆڵه‌تى پێدراوه، وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: هیچ مۆڵه‌تێكى پرۆژه‌ى نیشته‌جێبون وه‌رناگرین، چونكه ئه‌و رێژه‌ى كه هه‌یه بەسە بۆ سنوره‌كه.
هونه‌ر مه‌حمود، به‌ڕێوبه‌رى گشتى وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: بۆ ئه‌مساڵ هیچ پرۆژه‌یه‌كى نیشته‌جێبون له سنورى گه‌رمیان مۆڵه‌تى پێنه‌دراوه و راگیراوه تاوه‌كو كاتێكى نادیار.
وتیشى: ئه‌وه‌ى داواكاریی پێشكه‌ش كردوه مۆڵه‌تى پێدراوه كه خۆى له 27 پرۆژەدا ده‌بینێته‌وه، كه هەر یه‌كێكیان له %10 بۆ %60ـی كاركردن تێیاندا ئه‌نجامدراوه.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: هۆكارى راگرتنه‌كه‌شى ئه‌وه‌یه ئه‌و رێژه پرۆژەیەی كه له ناوچه‌كه ئه‌نجام ده‌درێت، له‌ئێستادا بەسە بۆ سنوره‌كه.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: وه‌ك بەڕێوبەرایەتی گشتی وه‌به‌رهێنان هه‌میشه پێشنیارى ئه‌وه ده‌كه‌ین هه‌ر وه‌به‌رهێنێك دێته لامان، داواكاریی بۆ پرۆژه‌ى پیشه‌سازیی یان گه‌شتیاریی پێشکەش بكات، بۆ ئه‌وه‌ى بونیادی ناوچه‌كه بباته پێشه‌وه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-