رادیۆی دەنگ
لە سنوری ئیدارەی گەرمیان ١٨٨ ئیمام و پێشنوێژ بە شێوەی خۆبەخش بونیان هەیە، بەرێوبەرایەتی ئەوقافی گەرمیانیش دەڵێت: داوامانکردوە بۆ ئەوەی بکرێن بە گرێبەست.
سەباح محەمەد، بەڕێوبەری گشتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: لە گەرمیان ١٨٨ مامۆستای ئاینی وتاربێژمان هەیە کە بە شێوەی خۆبەخش لە سنوری گەرمیان و گوندەکانی دەوروبەرییدا پێشنوێژیی دەکەن، بەشێک لەم مامۆستایانەش مانگانە "مینحە" وەردەگرن.
رونیکردەوە: زیاتر لە ٧٠ مامۆستایان لەلایەن وەزارەتی ئەوقافەوە مینحەیەکی ٢٥٠ هەزاری وەردەگرن، هەرچی تایبەتە بە مامۆستایانی دیکەش، ئێمە بەردەوام داوامان بەرزکردوەتەوە بۆ بە گرێبەستکردنیان، بەڵام قەیرانی دارایی رێگرە لەبەردەم داواکەماندا.
بەشێکی زۆری ئەو مزگەوتانەی کە وتاربێژ و پێشنوێژەکانیان خۆبەخشن، لە گوندەکانی گەرمیانن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
زۆرترین بینراوەکان