رادیۆی دەنگ
بەتۆمەتی راوکردنی ماسی بە ژەهر ٦ کەس لە ناحییەی نەوجولی سەر بە قەزای کفری لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیرکران، بەڕێوبەری ناحییەکەش وردەکاریی دەخاتەرو.
وەهاب ئەحمەد، بەڕێوبەری ناحییەی نەوجول بۆ رادیۆی دەنگ وتی: کەمێک پێش ئێستا لە سنوری ناحییەکەمان لە چەمی ئاوە سپی لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە ٦ کەس دەستگیر کران بەتۆمەتی راوکردنی ماسی بە ژەهر.
وتیشی: ئەو کەسانە بڕێکی زۆر ژەهریان خسبوە نێو روبارەکەوە بۆ راوکردنی ماسییەکان.
دەشڵێت: لەئێستادا بە فەرمانی دادوەر راگیراون و لێکۆڵینەوەی یاساییان لەگەڵدا دەکرێت.
بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ، دو لەو کەسانە کارمەندی هێزێکی ئەمنین و لەئێستادا لەلایەن ئاسایشەوە دەستبەسەر کراون.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
زۆرترین بینراوەکان