رادیۆی دەنگ
ماوەی نزیکەی ٣ ساڵە ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریداوە بە دروستکردنی ٢٠ هەزار یەکەی نیشتەجێبون لە شێوەی شوقە بۆ کرێنشینان و کەمدەرامەتان لەو رێژەیەش ١٥٠٠ یەکەی بەر گەرمیان کەوت، بەڵام تاوەکو ئێستا دروست نەکراوە، وەبەرهێنانیش دەڵێت: لە رێکاری وەرگرتنی مۆڵەتدایە.
هونەر مەحمود، بەڕێوبەری گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان بۆ رادیۆی دەنگ وتی: دوای ئەوەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا بە دروستکردنی ٢٠ هەزار یەکەی نیشتەجێبون لە شێوەی شوقە، ١٥٠٠ یەکەیان تەرخانکرا بە گەرمیان.
دەشڵێت: ئەم شوقانە بۆ کەمدەرامەتان و کرێنشینانە کە وەبەرهێن هاتوە و زەویشی بۆ تەرخانکراوە لە کەلار، هاوکات لە رێکاری وەرگرتنی مۆڵەتدایە، لەگەڵ ئەوەشدا کار لەسەر نەخشە و سێتی تەلارسازیی و میکانیکی دەکەن.
ئەمە لە کاتێکدایە ئەو ١٥٠٠ یەکەیە دابەشبوە بەسەر گەرمیاندا بەجۆرێک ٩٠٠ یەکەی لە قەزای کەلار، ٣٠٠ یەکەی لە قەزای کفری و ٣٠٠ یەکەشی لە قەزای رزگاریی دەبێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-