رادیۆی دەنگ
شۆفێرانی سنوری گەرمیان گازندەیان لە کوالێتی بەنزینی ٧٥٠ دیناری هەیە و دەڵێن سەرەتا باش بو و ئێستا خراپ بوە، لەبەرامبەردا بەڕێوبەری نەوت و کانزاکانی گەرمیان دەڵێت: هەمان کوالێتی بەنزینی نۆرماڵە و خۆم بۆ ئۆتۆمبیلەکەم بەکاری دێنم.
رێباز محێدین، شۆفێر لە کەلار، بە رادیۆی دەنگی وت: کوالێتی ئەو بانزینەی بە ٧٥٠ دینار دابەش دەکرێت خراپە، داوا دەکەم حکومەت پشکنینی بۆ بکەن و کێشەکە چارەسەر بکەن.
لایخۆشییەوە، ئومێد حەسەن، شۆفێری مینی پاس لە کەلار، جەختی لە قسەی شۆفێرەکەی تر کردەوە و وتی: لەسەرەتادا کوالێتی بەنزینەکە زۆرباش بو، بەڵام ئێستا گەیشتوەتە ئاستێک کە ئۆتۆمبێلەکان وەکپێویست ناڕۆن و زیانی زۆری بە بزوێنەری ئۆتۆمبێلەکانمان گەیاندوە.
لەبەرامبەردا، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی نەوت و كانزاكانی گەرمیان، باس لەوە دەکات "کوالێتییەکەی نەگۆڕدراوە و هەر وەک پێشوترە".
یادگار فەتاح، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: ئەو بەنزینەی کەدێت وەکو پێشوتر پشکنینی بۆ دەکرێت و لەپشکنینەکاندا بەنزینێکی نۆرماڵی شیاوە و هیچ گرفتێکی نییە.
وتیشی: تاوەکو ئێستا هیچ کەسێک نەهاتوە بۆ لامان بۆ سکاڵاکردن لەسەر بەنزینەکە.
جەختیشیکردەوە: "ئەم بەنزینە هەمان کوالێتی بەنزینی نۆرماڵە و هیچ گرفتێکی نییە".
بەوتەی ئومێد حەسەنی شۆفێری مینی پاس، جگە لە کوالێتییکەی، بۆنی بەنزینەکەش ناخۆشە. لەوبارەوە وتی: بەهۆی بۆنی توند و ناخۆشی بەنزینەکەوە، مانەوە لە ناو پاسەکاندا بێزارکەر بوە.
لەمبارەیەوە، بەڕێوبەری نەوت و کانزاکانی گەرمیان، دەڵێت: بەنزین مەوادی کیمیایی تێدایە، هەمو ماددەیەکی کیمیایی بۆنی هەیە، بەڵام خۆم لەو بەنزینە دەکەمە ئۆتۆمبێلەکەم و بەو شێوەیە نییە کە باس دەکرێت بۆنێکی زۆری بێزارکەری هەبێت، جگە لەوەش شۆفێرێک سکاڵای نەکردوە لەلامان نە بۆ خراپی کوالێتی نە بۆ بۆنی ناخۆشی بەنزینەکە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-