رادیۆی دەنگ
دواى ئەوەی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیاریدا به داشكاندنی قەرزی پێشوی کارەبای نیشتمانی بەڕێژەی ٥٠٪، بەڕێوبەرایەتی كاره‌باى گه‌رمیان ئاشکرای دەکات بە دەستیی ئەو پارەیە وەرناگرن و بە ئۆنلاین دەبێت.
ئالان ئه‌ركان، وته‌بێژى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كه بڕیاریدا به داشكاندنى له ٥٠٪ـی قه‌رزى كاره‌با، پێویسته هاوڵاتیان قه‌رزه‌كه‌یان له رێگه‌ى پرۆژه‌ى "ئی- پسوله"وه بێت، ئه‌گه‌رنا به‌شێوه‌ى راسته‌وخۆ پاره به ده‌ستیی وه‌رناگیرێت.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: هاوڵاتیان ده‌توانن به‌شدارىی پرۆژى "ئی پسوله" بكه‌ن و له رێگه‌ى بانكه‌كانى FIB و ئاسیا په‌ى و فاست په‌ى و ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى كه پرۆژه‌ى هه‌ژمارى منیان هه‌یه و كارتى بانكییان هه‌یه ده‌توانن قه‌رزه‌كانیان بده‌نه‌وه و سودمه‌ندبن له‌م داشكاندنه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-