رادیۆی دەنگ
ماوەی دو ساڵە تەنها ئامارێكی نافەرمی مناڵانی ئۆتیزم لە گەرمیان هەیە و تا ئێستا هیچ ئامارێكی فەرمی بونی نیە، بەڕێوبەری چاوێری كۆمەڵایەتی سنورەكەش هۆكارەكەی بۆ نەبونی لیژنەی تەندروستی لە سنورەکە دەگەڕێنێتەوە.
ژیلوان عادل، بەڕێوبەری گشتیی چاودێریی و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: بەپێی ئەو ئامارە نافەرمیەی لای ئێمەیە لە هەمو گەرمیان تەنها ٣٠٠ مناڵی ئۆتیزم بونی هەیە، بەڵام دڵنیاین ژمارەکە چەند قات لەمە زیاترە، چونكە رۆژ بە رۆژ رێژەی لە دایكبونی مناڵی ئۆتیزم لە زیادبوندایە.
سەبارەت بە نەبونی ئامارێکی ورد، دەشڵێت: هەندێك لە خێزانەکان نازانن مناڵەكەیان ئۆتیزمی هەیە، چونکە لیژنەی تەندروستی لە سنورەکەماندا نییەو خێزانەکانیش ناتوانن مناڵەکانیان بەرنە سلێمانی.
وتیشی: ئەمانەش وایكردوە تۆماریان نەكەن و بونی ئاماری فەرمیی کە رێژەکە بە وردیی دەربخات، زۆر قورس بێت.
ئۆتیزم، جۆرێکە لە پشێوی و تێکچونی گەشەی کۆئەندامی دەمار و مێشک، کە کێشە لە توانای پەیوەندیکردن و کارلێکی کۆمەڵایەتی و رەفتاردا دروستدەکات. ئەم حاڵەتەش چەند ئاست و جۆرێکی هەیە و تائێستاش هۆکاری دروستبون و چارەسەرکردنی، بە وردیی دەستنیشان نەکراوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
زۆرترین بینراوەکان