رادیۆی دەنگ
شەوی رابردو لە گەڕەکی گۆرانی قەزای کەلار نارنجۆکێک خراوەتە ماڵێکەوە و بەوهۆیەوە کەسێک برینداربو، لەبارەی روداوەکەوە بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان رونکردنەوە دەدات.
عەقید سۆران حەمە غەریب، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: شەوی رابردو نارنجۆكێك خراوەتە ماڵێكەوە لە گەڕەكی گۆران لە كەلار و بەهۆیەوە خاوەنی ماڵەكە برینداربوە و بەهۆی ئەوەی پێویستی بە چارەسەری زیاتربوە رەوانەی سلێمانی كراوە.
وتیشی: دەستبەجێ هێزەكانی پۆلیس رۆشتونەتە شوێنی روداوەكە و پەڕاوی لێكۆڵینەوەش كراوەتەوە و لەسەر وتەی سكاڵاكار ٤ كەس فەرمانی دەستگیركردنیان بۆ دەرچوە و لە رێكارەكانی دەستگیركردنیانداین.
ئاماژەی بەوەشدا: بەپێی ئەوەی بۆیان رونبوەتەوە ئەو كەسانەی فەرمانی دەستگیركردنیان بۆ دەرچوە لەگەل سكاڵاكار خزمایەتیان هەیە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
زۆرترین بینراوەکان