رادیۆی دەنگ
بڕیار بو ئەمڕۆ بەنزین بۆ ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان لە بەنزینخانەی مرواری لە شارەدێی گردەگۆزینە دابەش بکرایە، بەڵام تاوەکو ئێستا دابەش نەکراوە، بەڕێوبەری نەوت و کانزاکانی گەرمیان دەڵێت: بەهۆی کێشەی بارکردنەوە ئێوارە دابەش دەکرێت.
لەگەرمیان ٣ بەنزینخانە بۆ وەرگرتنی بەنزینی ئۆتۆمبیلە بێسەرەتاکان تایبەت کرا کە بریتین لە (کەلار: وێستگەی مرواری- گردەگۆزینە، تەنها رۆژانی یەکشەمە و پێنجشەمە، رزگاریی: وێستگەی دەرو، تەنها رۆژانی سێشەمە، کفری: وێستگەی میر، تەنها رۆژانی چوارشەمە).
بەپێی وتەی چەند شۆفێرێک کە نامەیان بۆ رادیۆی دەنگ ناردوە دەڵێن: لەبەیانییەوە تاوەکو ئێستا لەسەرەی بەنزیندا وەستاوین، بەڵام تاوەکو ئێستا دابەش نەکراوە و ناشزانین کەی دێت و هیچیان پێنەوتوین.
لەوبارەیەوە یادگار فەتاح بەڕێوبەری نەوت و کانزاکانی گەرمیان بۆ رادیۆی دەنگ وتی: بەهۆی کێشەی بارکردنەوە ئەمڕۆ بەنزینەکە نەهاتوە.
وتیشی: ئەگەر ئەو گرفتە نەبوایە هەر بەیانی زو دەستمان بەداشەکردنی دەکرد، بەڵام هەر ئەمڕۆ لە ئێوارەوە دەست بەدابەشکردنی دەکەین.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-