رادیۆی دەنگ
نوێنەری ئەو شۆفێرانەی کە لە قەزای خانەقین گردبونەوە دەڵێت: ٤۰ هەزار دینار غەرامە دەکرێین کە نەفەر دێنین بۆ کەلار، لەبەرامبەردا بەڕێوبەری گواستنەوەی گەرمیان دەڵێت: ئێمە غەرامەمان نەکردون، بەڵام ئەو شۆفێرانە زیادەڕەویی هێڵی دیکەیان کردوە.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ ژمارەیەک لە شۆفێرانی تەکسی و مینی پاس لە قەزای خانەقین گردبونەتەوەو دەڵێن: ئێمە نەفەر لە مەرزی مونزەرییەوە دێنین بۆ کەلار، کاتێک دەگەینە بازگەی ساڵح ئاغا، ٤۰ هەزار دینار پارەمان لێوەردەگرن وەکو غەرامە.
سەڵاح محەمەد، نوێنەری ئەو شۆفێرانەی قەزای خانەقین بۆ رادیۆی دەنگ وتی: ئێمە لە مەرزی مونزەریەوە نەفەر سەربخەین و بیبەین بۆ هەر ناوچەیەکی خواروی عێراق ئاساییە، بەڵام بۆ کەلار ناهێڵن.
دەشڵێت: ئێمە هێڵی مونزەرییە ـ خانەقینمان هەیە، بەڵام کاتێک نەفەر راستەوخۆ لە مونزەرییەوە بۆ کەلار دێنین ٤۰ هەزار غەرامەمان دەخەن.
لەبەرامبەردا ئیدریس مستەفا، بەڕێوبەری گواستنەوەی گەرمیان بۆ رادیۆی دەنگ وتی: ئەو شۆفێرانە شۆفێری هێڵی مونزەرییە ـ خانەقینن، نایاساییە نەفەر نە مونزەرییەوە راستەوخۆ بهێنن بۆ کەلار.
وتیشی: ئێمە وەکو گواستنەوە هەر شۆفێرێک هێڵی نەبو نەفەر هاتوچۆ پێبکات، ملیۆنێک و پێنسەد هەزار غەرامەی دەکەین، بەڵام هەر شۆفێرێک هێڵی هەبو، بەڵام زیادەڕەویی کردبویە سەر هێڵی دیکە، ۷٥۰ هەزار غەرامەی دەکەین، بۆ نمونەش ئەمان.
دەشڵێت: ئێمە وەکو گواستنەوە غەرامەمان نەکردون، ئیتر نازانم لایەنێکی دیکە بێت یاخود نا.
بەپێی وتەی بەڕێوبەری گواستنەوەی گەرمیان: "ئێمە شۆفێری هەر ناوچەیەک و هەر نەتەوەیەک بێت رێزی لێدەگرین، بەڵام ئەمە یاسایەو پێویستە پابەندبین پێوەی"
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
زۆرترین بینراوەکان