رادیۆی دەنگ
بەشێک لە قوتابخانەکانی گەرمیان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە، پەروەردەی گەرمیانیش ئاشکرای دەکات ژمارەیان ١٢٥ قوتابخانەیە و دابەشبون بەسەر ٣ جۆردا.
ئەرسەلان پەرۆش، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ باسی لەوەکرد: لە سنوری گەرمیان ١٢٥ قوتابخانەمان پێویستی بە نۆژەنکردنەوە هەیە.
وتیشی: ئەمەش دابەش بون بەسەر سێ تایپدا، تایپی ئەی ئەو قوتابخانانەن کە مەترسیان لەسەر نییە، تایپی بی ئەو قوتابخانانەن کە پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە بەپێی پێویستی و مەترسی لەسەر نییە کە تێیدا بخوێندرێت.
هێمای بۆ ئەوەشکرد: هەرچی تایپی سییە ئەو قوتابخانانەن کە پێویستیان بە دوبارە بونیادنانەوە هەیە کە ژمارەیان ١١ دانەن و مەترسی هەیە کە تێیاندا بخوێندرێت.
جەختی لەوەشکردەوە: هەمو ئەمانە پێویستیان بە بودجەیە، بەتایبەت ئەوانەی کە پێویستیان بە دوبارە بونیادنانەوە هەیە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-