رادیۆی دەنگ
لە ناحییەی باوەنور و دەوروبەری نزیکەی ١٤٠٠ فەرمانبەر هەن، کەچى تاوەکو ئێستا ئامێری راکێشانی پارە ATMـی بۆ دانەنراوە، چالاکوانێکیش دەڵێت: چەندجارێک داوامان کردوە، بەڵام کاری لەسەر نەکراوە.
ئاکۆ محەمەد، چالاکوان لە ناحییهى باوهنور، بۆ رادیۆی دەنگ باسی لەوەکرد: سەرباری بونی رێژەیەکی زۆری فەرمانبەر تاوەکو ئێستا ئامێری ATM تایبەت بە راکێشانی پارە لە ناحییەکەدا نیە.
دەشڵێت: هەرچی فەرمانبەرە ناچارە بێتە قەزای کەلار موچە وەربگرێت، لە کاتێکدا ئەمە گرفتە بۆ ئێمە، چونکە بەشێک لە فەرمانبەران ئۆتۆمبێلیان نییە و دەستیان ناگاتە هێڵی گواستنەوەی گشتی.
جەختی لەوەشکردەوە: کە دێینە سەنتەری قەزاش ئامێرەکانی لۆدی زۆری لەسەرە و ناچارین چاوەڕێ بکەین بۆ ماوەی هەفتەیەک تاوەکو ئەو لۆدە نامێنێت، یان دەبێت برۆین لە نوسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو موچەکانمان وەربگرین.
هێمای بۆ ئەوەشکرد: چەند جارێک لەڕێگەی بەڕێوبەری ناحییە و قایمقامی کەلار و ئیدارەی گەرمیانەوە داوای دابینکردنی ئامێرەکەیان کردوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچیان بۆ نەکراوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-