رادیۆی دەنگ
دوای ئەوەی چەندین رەخنە لە دایەنگەكانی كەلار گیرا لە بارەی بونی کەموکورتی و چاودێریینەکردنی مناڵان بە باشیی، بەڕێوبەرایەتی چاودێریی كۆمەڵایەتی گەرمیان دەڵێت: هەڵمەتێكمان بۆ ئەو مەبەستە دەستپێكردوە.
ژیلوان عادل، بەڕێوبەری گشتی چاودێریی و گەشەپيدانی كۆمەڵایەتی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: ئاگاداری ئەو کەموکورتییانەین کە لە دایەنگەکاندا هەیە، هەربۆیە لەئێستادا هەڵمەتێكی چڕمان دەستپێكردوە بۆ گەڕان و چاودێریتكردنی سەرجەم دایەنگەكانی سنورەكە، بەمەبەستی دڵنیابونەوە لە پابەندبونیان بە رێنماییەكان.
وتیشی: هەر دایەنگەیەك سەرپێچی بكات دو جۆر سزامان هەیە، یەكەمیان سزای ئاگاداركردنەوەیە بۆ ماوەی دە رۆژ، ئەگەر پابەند نەبو دوەم سزا دەدرێت کە ئەویش ئەوەیە دایەنگەكە دادەخەین.
بەڕێوبەری گشتی چاودێریی و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی گەرمیان، لە بارەی جۆری داخستنەکانەوە رونکردنەوەی دا و وتی: داخستنیش دو جۆرە، جۆرێک كە دایەنگەكەی داخرا دەتوانێت دواتر دایەنگەیەكی تر بكاتەوە لە ژێر ناوێكی تر، بەڵام جۆری دوەم ئەوەیە كە بە هیچ شێوەیەك جارێكی تر ئەم كەسە مۆڵەتی پێنادرێت دایەنگە دابنێتەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵتەندروستی گەرمیان: بڕیاری داخستنی دەرمانخانە ئەهلییەکان لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەرچوە
-
-
هەواڵکارەبای گەرمیان: رۆژانە ١٧ سەعات کارەبا بە هاوڵاتیان دەدەین
-
-
هەواڵپۆلیسی گەرمیان: لەماوەی ساڵێكدا دەستگیراوە بەسەر ١٠٢ چەكی بێمۆڵەتدا
-
-
هەواڵخاوەنی نوسینگەیەکی خانوبەرە: لەکەلار کێشەی دەستکەوتنی خانوی کرێ هەیە
-
-
هەواڵنهخۆشانى درێژخایهن قوربانیی سهرهكى نهمانى دهرمانن له نهخۆشخانهكانى گهرمیان
-