رادیۆی دەنگ
لەکاتێکدا بازاڕی کڕین و فرۆشتنی خانو و زەوی لەکەلار سستی بەخۆیەوە بینیوە، بەڵام وەک خاوەنی نوسینگەکانی خانوبەرە ئاماژەی پێدەکەن، خواست لەسەر خانوی کرێ زۆرە و هەندێکجاریش دەستناکەوێت.
ئازاد حەسەن، خاوەنی نوسینگەی خانوبەرە لەکەلار، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: بازاڕی کڕین و فرۆشتنی خانو و زەوی سستە، ئەمەش بەهۆی کەمبونی پارە لە دەستی هاوڵاتیان و ئاڕاستەکردنی سەرمایە بەرەو پڕۆژەکانی نیشتەجێبون (سیتییەکان).
وتیشی: بەڵام هاوکات بەم واقیعە، بازاڕی کرێ چالاکە.
رونیکردەوە: خواست لەسەر خانوی کرێ لەناو شار و سیتییەکانیشدا ئەوەندە زۆرە، هەندێکجار دەستناکەوێت، تەنانەت جاری واهەیە بۆ خانویەکی کرێ "سەدان کەس پەیوەندیمان پێوەدەکەن".
لایخۆشییەوە سابیر عەزیز، بازرگانی بواری عەقارات لە کەلار، بە رادیۆی دەنگی وت: چەند ساڵێکە قەیرانی کرێ هەیە و خانوی کرێ دەستناکەوێت.
رونیشیکردەوە: ئێستا بەتایبەت کێشەی شوقەی کرێ هەیە کە کەسانێک شوقەی ئامادە "مفروش"ـیان دەوێت بۆ ئەوەی بە کرێی بگرن، بەڵام دەستناکەوێت، چونکە لە بنەڕەتەوە شوقە لەشاردا کەمە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-