رادیۆی دەنگ
بەمەبەستی خستنەڕوی وردەکاریی پرۆسەی دابەشکردنی بەنزینی ٧٥٠ دیناریی لە گەرمیان، رادیۆی دەنگ چەند پرسیارێکی ئاراستەی یادگار فەتاح- بەڕێوبەری نەوت و کانزاکانی گەرمیان کرد، کە لە خوارەوە دەقی پرسیار و وەڵامەکان دەخەینەڕو.
▫️ رۆژانە چەند بەنزین دێت و چۆن دابەشی دەکەن، هاوکات بۆچی ژمارەی وێستگەکانی دابەشکردن لەکەلار کەمە؟
یادگار فەتاح: ئێمە رۆژانە بەپێی پێویست بەنزین داوا ئەکەین. هۆکاری ئەوەشی کە ئێستا لە ناو کەلاردا چەند بەنزینخانەیەکی کەممان دیاریکردوە بۆ دابەشکردنی بەنزین، ئەوەیە کە بەشێکی زۆری ئەو بەنزینخانانە بەنزینی نۆرماڵی بازرگانییان هەیە و چاوەڕێ دەکەن ئەو بەنزینە تەواو بێت بۆ ئەوەی بەنزینی پاڵپشتیکراوی حکومەت دابەش بکەن، چونکە هەر وێستگەیەک بەنزینی ٧٥٠ دیناریی دابەش بکات، نابێت بەنزینی نۆرماڵی بازرگانی هەبێت.
▫️ ئایا بڕی ئەو بەنزینەی دەدرێتە شۆفێران دیارییکراوە یان نەخێر؟
یادگار فەتاح: نەخێر دیارییکراو نییە و شۆفێر دەتوانێت تانکی ئۆتۆمبیلەکەی فول بکات، بەڵام لە سەرەتادا ٧ رۆژ جارێک بۆی هەیە بەنزینەکە وەربگرێت هەتا ئەوەی قەرەباڵغی نەمێنێت، دواتر ئەوەش کراوە دەبێت.
▫️ بۆ پاس و تەکسیش بەهەمانشێوەیە؟
یادگار فەتاح: تەکسی و پاس سێ رۆژ جارێک دەتوانن وەریبگرن، بۆ ئەوانەی کە هێڵی فەرمییان هەیە لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گواستنەوەوە.
▫️ بەگشتی ئایا دابەشکردنەکە بە پسوڵە و کۆبۆنە؟
یادگار فەتاح: نەخێر کۆبۆن نییە، بەڵکو بەرنامەیەکی ئۆنلاینمان هەیە کە لە ئەپڵیکەیشن و لەڕێی مۆبایلەوە ژمارەی ئۆتۆمبێلەکەت داخل دەکرێت، کە داخل کرا تا حەوت رۆژی تر ناتوانیت بەنزین وەربگریتەوە و پێشمان دەڵێت کێ بەنزینی وەرگرتوە و چەند رۆژی ماوەتەوە.
ئەمە بەنسبەت ئۆتۆمبیلە ژمارە دارەکان، بەڵام بۆ بێ ژمارەکان، ئەوانەی کە کۆدیان هەیە داخلیان دەکەین و ئەوانی تریش کە کۆدیان نییە بەهەمانشێوە، گەرچی رەنگە نەتوانین ١٠٠٪ کۆنترۆڵ بکرێت، بەڵام وەک ئاماژەمان پێدا ئەم پرۆسەیە هەتا ئەوەیە قەیرانەکە کەم دەبێتەوە و پاشان کراوە دەبێت.
هەرچی ماتۆڕسکیلیشە بە جۆرە جیاوازەکانییەوە (دو تایە و سێ تایە)، ئەوا بۆ ئەوان فرییە.
▫️ ئایا کەسێک دەتوانێت لە دو جێگا سودمەند بێت، بۆنمونە لە کەلار و کفریش بەنزین وەربگرێت؟
یادگار فەتاح: نەخێر، هەر کەسێک لە سنوری ئیدارەی گەرمیان لە هەر شوێنێک وەریگرت، تا هەفتەیەک ناتوانێت وەریبگرێتەوە، واتا لە هەمو سنووری ئیدارەی گەرمیان سیستمەکە یەک سیستمە، کە ئەمڕۆ لە کەلار وەریگرت تا حەوت رۆژی تر ناتوانێت لە هیچ شوێنێکی تر وەریبگرێتەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان: زەحمەتە پرۆژەی شاری پیشەسازیی گەرمیان جێبەجێ بکرێت
-
-
هەواڵجێبەجێكردنی پڕۆژەی روناكی لە گەرمیان لەسەر زیادبونی بەرهەمهێنانی كارەبا وەستاوە
-
-
هەواڵنەوت و کانزاکانی گەرمیان: "لە رۆژانی داهاتودا بڕی بانزینی ۷٥۰ دیناری لە گەرمیان دەبێتە دو هێندە"
-
-
هەواڵکوڕی ئەو ژنە بەساڵاچوەی خۆی خنکاند: "کۆمێنت و قسە نەشیاوەکان ئەوەندەی تر برینەکەی قوڵتر کردینەوە"
-
-
هەواڵحکومەت مۆڵەت بە فێرگه وهرزشییهكانى گهرمیان نادات
-