رادیۆی دەنگ
بۆ ماوه‌ى 3 ساڵه بڕیاردراوه ناوچه‌یه‌كى پیشه‌سازىی له گه‌رمیان دروستبكرێت، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ده‌ست بە پرۆژەکە نەکراوە، بەڕێوبەرایەتی وه‌به‌رهێنانیش ده‌ڵێت: قورسه جێبه‌جێكردنى ئه‌و پرۆژه‌یه.
هونه‌ر مه‌حمود، به‌ڕێوبه‌رى گشتى وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیان بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: پرۆژه‌ی دروستکردنی شارێکی مۆدێرنی پیشەسازییمان به‌رزكردوه‌ته‌وه بۆ سه‌روى خۆمان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر راستگۆبین قورسه جێبه‌جێكردنى، چونكه له‌سه‌ر روبه‌رى 2 هه‌زار دۆنم زه‌وییه و گوژمه‌كه‌شى 300 ملیۆن دۆلاره به‌تەنها بۆ خزمه‌تگوزارییه‌كانى.
ده‌شڵێت: ئه‌گه‌رچی داواى به‌خشینى %1ـی رسوماته‌كانى كراوه چونكه زۆرى تێده‌چێت، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هیچ رون نیه جێبه‌جێ ده‌كرێت یاخود نا.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: ئه‌م پرۆژه‌یه پرۆژه‌یه‌كى زۆر گه‌وره‌یه و قورسه جێبه‌جێكردنى به‌یه‌ك پاكێج، چونكه تێچوه‌كه‌ى خه‌یاڵییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر جێبه‌جێ بكرێت، ئەوا ده‌بێته تۆكمه‌ترین پرۆژه‌ى پیشه‌سازی له هه‌مو عێراقدا.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-