رادیۆی دەنگ
له سنورى گه‌رمیان زیاتر له ٣٠ فێرگه‌ى وه‌رزشى بونیان هه‌یه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هیچ یه‌كێك له‌وانە مۆڵه‌تى فه‌رمییان نیه، سه‌رپه‌رشتیارى فێرگه‌كانیش ده‌ڵێت: ٢ ساڵە داواكارییمان بەرزكردوه‌تەوە، بەڵام وه‌ڵام نه‌دراوینه‌ته‌وه.
سه‌ردار مه‌جید، سه‌رپه‌رشتیارى فێرگه وەرزشییەكانى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: نزیكه‌ى دو ساڵه فێرگه‌كان داواكارییان به‌رزكردوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى مۆڵه‌ت وه‌ربگرن، چونكه هیچ یه‌كێك له‌و فێرگاند مۆڵه‌تیان نییە و به‌شێوه‌یه‌كى نافەرمی كارده‌كه‌ن.
وتیشى: پێى یاسا و رێنماییه‌كان داواکاری مۆڵه‌ت له‌لاى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى وه‌رزشى گه‌رمیانه‌وه به‌رز ده‌كرێتەوە بۆ سەروی خۆیان.
ئاماژەی بەوەشکرد: به‌پێى ئه‌وه‌ى بۆمان رونبوه‌ته‌وه، هۆكارى پێنه‌دانى مۆڵه‌ت بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه رێژه‌یه‌كى كه‌میان بۆ گه‌رمیان داناوه و دیاریكراوه ته‌نها ٥ فێرگه مۆڵه‌تیان پێبدرێت.
لەبارەی هەنگاوی داهاتویان بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتە، سەرپەرشتیاری فێرگە وەرزشییەکانی گەرمیان، جەختیکردەوە: لایه‌نه په‌یوه‌ندیدارەكان له هه‌وڵدان به‌شى گه‌رمیان زیاتر بكه‌ن، بۆیه ئێمه‌ش چاوه‌ڕوانین.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-