رادیۆی دەنگ
پرۆژەیەک لە ئارادایە کە بە پارەی ئەو بنکە تەندروستییانەی لەنێو پرۆژەکانی نیشتەجێبوندا هەن لە کەلار، نەخۆشخانەی ١٠٠ قەرەوێڵەییەکە تەواوبکرێت، وتەبێژی تەندروستی گەرمیانیش رونکردنەوە لەسەر بابەتەکە دەدات.
ئازاد حەمەفەرەج، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: بڕیار دراوە ئەو مەڵبەندە تەندروستییانەی کە بڕیار بو لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوندا دروستبکرێن، هەڵبوەشێنرێنەوە، ئەو بودجەیەشی بۆیان تەرخانکرابو، بگوازرێتەوە بۆ پڕۆژەی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکە بە مەبەستی تەواوکردنی.
وتەبێژی تەندروستی گەرمیان ئاماژەی بەوەشکرد: پارەی ئەو بنکانە بەتەنها بەشی تەواوکردنی نەخۆشخانەکە ناکات، چونکە بەوتەی خۆی، تەواوکردنی نەخۆشخانەکە زۆر زیاتر لە ٣ ملیار دیناری تێدەچێت.
بۆ چارەسەری ئەمەش، نوسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەت بەڵێنییداوە کاربکات بۆ خەرجکردنی بودجەی پێویستی دیکە، بۆ ئەوەی پێکەوە پڕۆژەکە تەواوبکات.
نەخۆشخانەی ١٠٠ قەرەوێڵەیی کەلار، لە ساڵی ٢٠١٣ـەوە دەست بە دروستکردنی کرا و ٢٧ ملیۆن دۆلار بودجەی بۆ دانرابو. دوای تەواوبونی ٣٣٪ـی پرۆژەکە، بەهۆی هاتنی قەیرانی داراییەوە کارەکانی راگیرا و کۆمپانیای جێبەجيکاریش لە پرۆژەکە کشایەوە.
پەککەوتنی کارەکانی ئەم نەخۆشخانەیە لە کاتێکدایە کە قەزای کەلار و دەوروبەری پێویستییەکی زۆریان بە خزمەتگوزاری تەندروستی پێشکەوتو هەیە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-