رادیۆی دەنگ
یه‌كێك له كێشه‌كانى ناحییه‌كانى گه‌رمیان نه‌بونى هێڵى گواستنه‌وه‌ى گشتییە به‌تایبه‌ت له ناحیه نزیكه‌كانى سه‌نته‌رى قه‌زاكان، چالاكوانێكیش ده‌ڵێت: حكومه‌ت وه‌كپێویست كارى له‌سه‌ر نه‌كردوه.
ئاكۆ حه‌مید، چالاكوان له گه‌رمیان، له میانه‌ى به‌رنامه‌ى راڤه‌دا له رادیۆى ده‌نگ، جه‌ختى له‌وه‌كرده‌وه: هێڵى گواستنه‌وه‌ى گشتى له نێو ناحیه‌كانى گه‌رمیان كێشه‌ى تێدایه به‌تایبه‌ت ناحییە دوره‌ده‌سته‌كان.
وتیشى: دۆخه‌كه له نێو ناحییه نزیكه‌كانى سه‌نته‌رى قه‌زاكان تاڕاده‌یه‌ك باشتره، به‌ڵام ئه‌مه‌ش بێ كه‌موكورتى و كێشه نیه.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: ئه‌گه‌ر باوه‌نور به نمونه وه‌ربگرین كێشه‌ى رێكخستنه‌وه‌ى كاتیی تێدایه، چونكه مینى پاسه‌كان هه‌تاوه‌كو نه‌فه‌ریان ته‌واوى نه‌بێت ده‌رناچن، بۆیه هاوڵاتیانیش ناڕۆنه گه‌راج و ناچارن ئۆتۆمبێلى خۆیان به‌كاربهێنن، چونكه دواده‌كه‌ون.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-