رادیۆی دەنگ
دوای ئەوەی لە ماوەكانی رابردودا بەشێك لە مالەكانی گەڕەكی گۆران (گازینۆ) گازندەی ئەوەیان كرد كە ئاو بەباشیی ناگاتە ماڵەكانیان، بەڕێوبەرایەتی ئاوی كەلار دەڵێت: لە هەوڵی ئەوەداین هێڵێکی ئاوی نوێیان بۆ رابکێشین.
لە چەند پەیامێکدا کە بۆ رادیۆی دەنگیان ناردوە و وێنە و ڤیدیۆیان هاوپێچ کردوە، بەشێك لە دانیشتوانی گەڕەكی گۆران گازندەی ئەوە دەکەن کە ئاو ناگاتە ماڵەكانیان.
باس لەوەشدەکەن پێشتریش ئەو کێشەیەیان هەبو، بەڵام بۆ ماوەیەك گرفتەكە چارەسەرکرا، کەچی ئێستا دیسان وەكوخۆی لێهاتوەتەوە و بێ ئاو بون.
لەمبارەیەوە، موراد جمهور، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی ئاوی كەلار، بە رادیۆی دەنگی وت: لە ئێستادا ئامادەكاریی بۆ كاركردن لەو گەڕەكەدا كراوە كە بڕیارە هێڵێكی ئاوی نوێیان بۆ رابكێشرێت.
باسیلەوەشكرد: هۆكاری ئەم گرفتە ئەوەیە كە لۆدێكی زۆر لەسەر ئەو هێڵە ئاوە هەیە کە بۆ گەڕەکەکە دەچێت بۆیە ئاو ناگاتە بەشێك لە ماڵەكان، بە کێشانی هێڵێکی نوێ، ئەو کێشەیە چارەسەر دەبێت.

- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکوڕی ئەو ژنە بەساڵاچوەی خۆی خنکاند: "کۆمێنت و قسە نەشیاوەکان ئەوەندەی تر برینەکەی قوڵتر کردینەوە"
-
-
هەواڵدەویسترێت بە پارەی پرۆژەکان نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکە تەواوبکرێت
-
-
هەواڵتەرمی گەنجێک لە ماڵەکەی خۆیدا لەکەلار دۆزرایەوە
-
-
هەواڵلێپرسراوی بەشی باخچەکانی شارەوانی کەلار لە پۆستەکەی لادەبرێت
-
-
هەواڵفەرمانبەرانی گردەگۆزینە لەمافێکی خۆیان بێبەش دەکرێن؛ نە لەلای خۆتان زەوییان پێدەدرێت نە لەکەلا
-
زۆرترین بینراوەکان