رادیۆی دەنگ
دوای ئەوەی لەبازاڕی کەلار هاوڵاتییەک کوژراو هاوڵاتییەک بریندار بو، پۆلیسی گەرمیان دەڵێت: لەسەر سکاڵای خانەوادەی کوژراو ٦ کەس دەستگیر کراون.
ئێوارەی ۱ـی ٨ـی ۲۰۲٦ بەهۆی کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتییەوە لەنێو بازاڕی شاری کەلار لە ئۆتۆمبێلێکەوە دەسترێژی گولە لە هاوڵاتییەک دەکرێت و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە، هاوکات هەر لە روداوەکەدا کەسێکی دیکە فیشەک بەر قاچی کەوتو بریندار بو.
سۆران محەمەد غەریب، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان بۆ رادیۆی دەنگ وتی: دوای روداوەکە خانەوادەی ئەو هاوڵاتییەی کە کوژراوە سکاڵایان لەسەر ژمارەیەک لە ئەندامانی خانەوادەی بەرامبەر کردوە و تاوەکو ئێستا ٦ کەس دەستگیر کراون.
وتیشی: تۆمەتباری سەرەکی روداوەکە، دەستگیر نەکراوە، پۆلیس و تەواوی لایەنە ئەمنییەکانی دیکە لە هەوڵی دۆزینەوەیدان.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکوڕی ئەو ژنە بەساڵاچوەی خۆی خنکاند: "کۆمێنت و قسە نەشیاوەکان ئەوەندەی تر برینەکەی قوڵتر کردینەوە"
-
-
هەواڵدەویسترێت بە پارەی پرۆژەکان نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکە تەواوبکرێت
-
-
هەواڵتەرمی گەنجێک لە ماڵەکەی خۆیدا لەکەلار دۆزرایەوە
-
-
هەواڵلێپرسراوی بەشی باخچەکانی شارەوانی کەلار لە پۆستەکەی لادەبرێت
-
-
هەواڵفەرمانبەرانی گردەگۆزینە لەمافێکی خۆیان بێبەش دەکرێن؛ نە لەلای خۆتان زەوییان پێدەدرێت نە لەکەلا
-
زۆرترین بینراوەکان