رادیۆی دەنگ
شارەزایەكی كەشناسی لە گەرمیان ئاشکرای دەکات پلەکانی گەرما چەند پلەیەكی كەم دادەبەزن، بەڵام كەشەكە هەر بە گەرمی دەمێنێتەوە.
سیروان ساڵح، شارەزای كەشناسی لە گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: هێشتا كەشی گەرمی هاوین و شێ ماوە و ئەگەر پلەی گەرما داشبەزێت چەند پلەیەكی كەمە و لە كاتەكانی رۆژدا هەر گەرمە.
وتیشی: لە كۆتایی ئەم هەفتەیەوە تا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتو پلەكانی گەرما دو پلە دادەبەزێت، واتە لە نێوان ٤٦ بۆ ٤٧ پلە دەمێنێتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا: ئەم گەرما تاقەتپڕوكێنە پەیوەندی بە رێژەی شێ هەیە ئەگەر رێژەی شێ نزیكی ٦% یان ٨% بێت زۆر هەست بە گەرما ناكرێت، بەڵام لەم مانگەدا زۆربەی كات رێژەی شێ ١٤%ـە كە ئەمەش بەرزە بۆیە هەست بە گەرمایەكی تاقەتپڕوكێن دەكرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکوڕی ئەو ژنە بەساڵاچوەی خۆی خنکاند: "کۆمێنت و قسە نەشیاوەکان ئەوەندەی تر برینەکەی قوڵتر کردینەوە"
-
-
هەواڵدەویسترێت بە پارەی پرۆژەکان نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکە تەواوبکرێت
-
-
هەواڵتەرمی گەنجێک لە ماڵەکەی خۆیدا لەکەلار دۆزرایەوە
-
-
هەواڵلێپرسراوی بەشی باخچەکانی شارەوانی کەلار لە پۆستەکەی لادەبرێت
-
-
هەواڵفەرمانبەرانی گردەگۆزینە لەمافێکی خۆیان بێبەش دەکرێن؛ نە لەلای خۆتان زەوییان پێدەدرێت نە لەکەلا
-
زۆرترین بینراوەکان