رادیۆی دەنگ
بۆماوەی نزیکەی ٢ ساڵە بڕیاردراوە بە دامەزراندنی ١٣٣ فەرمانبەر بەشێوەی گرێبەست بۆ یەکە ئیدارییەکانی گەرمیان، بەڵام تاوەکو ئێستا دەستبەکارنەبون، ئیدارەی گەرمیانیش دەڵێت: دۆسییەکەیان لەئەنجومەنی وەزیرانە.
چۆمان ئەحمەد، بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی ئیدارەی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: ئەو ١٣٣ فەرمانبەرەی کە بەشێوەی گرێبەست بڕیارە لە یەکە ئیدارییەکان دابمەزرێن، هەمو زانیارییەکان ئاراستەی سەروی خۆمان کردوە.
دەشڵێت: دۆسییەکانیان لە ئەنجومەنی وەزیرانە کە فەرمانی دەستبەکاربونیان بۆ دەربکات و دابمەزرێن لە یەکە ئیدارییەکان، بۆیە ئێمەش چاوەڕوانین.
بەوتەی خۆیشی هیچ بەرەوپێشچونێک لە دۆسییەکەیاندا نییە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
زۆرترین بینراوەکان