رادیۆی دەنگ
بەهۆی ئەوەی لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنییدا ستایشی سەدام حسێنی کردوە، ٧٠ کەس لە کەسوکاری ئەنفالکراوانی گەرمیان، دژی عومەر فەقێ سکاڵایان تۆمارکردوە و ئەویش بڕیار بو ئەمڕۆ ئامادەبێت لەبەردەم دادوەری کەلار، بەڵام نەهات و هاتنەکەی دواخرا بۆ هەفتەی داهاتو.
عومەر فەقێ کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وەکو وتاربێژ دەرکەوتوە و کاندیدی پێشوی پەرلەمانی کوردستانە، لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنییدا پەسنی سەرۆكی پێشوتری عێراق- سەدام حسێنی دا و لە بڕگەیەکدا دەڵێت: "گۆڕی پڕ نور بێت". بەمهۆیەوە لەلایەن كەسوكاری ئەنفالكراوانی گەرمیانەوە سكاڵای لەسەرتۆماركرا.
سەرۆكی كۆمەڵەی داكۆكی لە مافی كەسوكاری ئەنفالكراوان، ئەكرەم ساڵح، بە رادیۆی دەنگی وت: دوای تۆمارکردنی سکاڵاکان، بڕیار بو ناوبراو ئەمڕۆ بێتە بەردەم دادگای کەلار، بەڵام نەهات.
وتیشی: نەهاتنەکەی جێگەی گومان نییەو بەهۆی کێشەی خێزانییەویە، بۆیە دانیشتنەکە دواخرا بۆ هەفتەی داهاتو.
جەختی لەوەشكردەوە: وەكو كەسوكاری ئەنفالكراوان هەرگیز لەو كەسانە خۆشنابین وەسف و ستایشی كەسێك بكەن كە كوردی كۆمەڵكوژ و زیندەبەچاڵ و ئەنفال كردوە، بەڵکو دەبێت لەسەر ئەو کارەی کردویەتی بە سزای خۆی بگات.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-