رادیۆی دەنگ
دوای هەفتەیەک لە بێسەروشوێن بون و دیارنەمانی گەنجێک لە گەرمیان، پۆلیسی گەرمیان رونکردنەوە لەسەر بابەتەکە دەدات و ئاماژە بەوەدەکات کەسوکارەکەی سکاڵایان لەوبارەوە تۆمارکردوە.
رۆژی چوارشەمەی هەفتەی پێشو، بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە کە گەنجێک بەناوی 'توانا وەلی باباعەلی' بێسەرو شوێن بوە و دیار نەماوە، دوای هەفتەیەک تاوەکو ئێستا هیچ سۆراغێکی نییە.
'توانا وەلی باباعەلی' تەمەنی ۲۱ ساڵەو دانیشتوی گوندی کۆکسە، پێشتریش ماڵیان لەقەزای کفری بوە، هەرچەندە هێزە ئەمنییەکان بەدوایدا دەگەڕێن، هاوکات خانەوادەکەشی داوا لە خەڵک دەکەن لەبونی سۆراغێک هاوکار بن.
عەقید سۆران محەمەدغەریب، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: دوای سکاڵاکردنی خانەوادەکەی لەبارەی دیارنەمانی، بەبڕیاری دادوەر گەڕان بەدوایدا نزیکەی هەفتەیەکە بەردەوامە.
وتیشی: جگە لە هێزە ئەمنییەکان، تەنانەت هاوڵاتیانیش هاوکار بون و چەندجارێک کێوماڵی ناوچەکە کراوە لە نزیکی ناحیەی کۆکسەوە بۆ گوندی دوانزە ئیمام، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ سەرەداوێک دیار نییە.
دەشڵێت: خانەوادەی ئەم کوڕە پێشتر کێشەیان هەبوە لەگەڵ خانەوادەیەکی دیکە، بۆیە سکاڵایەکیان تۆمار کردوە لەسەریان.
بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ، خێزانی کوڕە بێ سۆراغەکە سکاڵا لەسەر چەند کەسێک تۆمارکردوە، لەنێویاندا ئەفسەرێکی پۆلیس هەیە، بەهۆکاری ئەوەی پێشتر هەندێک قسەی کردوە لەنێو خەڵکدا و هەندێک لە قسەکانی وەک هەڕەشە لێکدراونەتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ، دۆسییەکە لەپۆلیسەوە گواستراوەتەوە بۆ ئاسایش. وتەبێژی پۆلیسی گەرمیانیش جەخت لەبابەتەکە دەکاتەوە و دەڵێت "لەبەر هەستیاریی بابەتەکە گوازراوەتەوە و ئەفسەرەکەی پۆلیسیش دەچێتە بەردەم دادگا و گرفتی نییە، سەرباری ئەوەی کە ئێمە وەکو پۆلیس لەگەڕان بەدوای گەنجەکەدا بەردەوامین".
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵگومان دەکرێت رفێنرابێت؛ وردەکاریی دیارنەمانی کارمەندێکی پۆلیس لە گەرمیان
-
-
هەواڵلێسەندنەوەی ئۆتۆمبێلێکی هاتوچۆ کارەکانی لیژنەی ئەمنی قەزای کفری وەستاندوە
-
-
وتارمزگەوت؛ شوێنی ئاسودەیی و ئەمان، نەک مەیدانی خوێنڕشتن و تۆڵەسەندنەوە
-
-
یەکەی چاودێریراپۆرتێك لهبارهى: كێشهى لافاو له قهزاى كهلار
-
-
هەواڵنزمى ڤۆڵتیهى كارهبا كێشهى بۆ ناحیهى زینانە دروستكردوه
-