رادیۆی دەنگ
بەهۆی لێسەندنەوەی ئۆتۆمبێلێکی هاتوچۆ کارەکانی لیژنەی ئەمنی قەزای کفری وەستاندوە، هاتوچۆی گەرمیانیش لەبارەی بابەتەکەوە رونکردنەوە دەدات.
لیژنەیەکی ئەمنی بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئەو ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیلانەی سەرپێچی دەکەن پێکهاتوە بەهاوبەشی فەرمانگەکان، بەڵام لە ئێستادا لەلایەن هاتوچۆی گەرمیانەوە ئۆتۆمبێلی هاتوچۆ لەلیژنەکە سەنراوەتەوە و کارەکانی لیژنەکە پەکی کەوتوە.
سامان عەلی، وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان بۆ رادیۆی دەنگ وتی: لەبەر ئەوەی ئۆتۆمبێلەکانی نێو بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان کۆن بون و ئێمەش پێویستیمان بە ئۆتۆمبێلە بۆ راپەراندنی هەندێک کاری نێو بەڕێوبەرایەتی، ئۆتۆمبێلەکەمان وەرگرتوەتەوە.
وتیشی: داوای ئۆتۆمبێلی نوێمان کردوە، هەرکات ئۆتۆمبێلی نوێمان بۆ هات، ئەم ئۆتۆمبێلە دەگەڕێننەوە بۆ لیژنەی ئەمنی کفری.
دەشڵێت: ئۆتۆمبێلەکە نیسان ئێکسترایە، نەک پیکاب، بۆیە پێویستیمان پێییەتی بۆ کاری بەڕێوبەرایەتی.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-