رادیۆی دەنگ
یه‌كێك له‌و گرفتانه‌ى روبه‌ڕوى ناحیەی زینانە "نه‌وجول" و گونده‌كانى بوه‌ته‌وه، نزمه ڤۆڵتیهى كاره‌باى نیشتیمانییە، كاره‌باى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: هه‌ندێك كارمان بۆ كردوه، به‌ڵام نه‌بونى پاره‌ى نه‌ختینه‌ى كێشه‌ى بۆ دروستكردوین.
حازم كه‌ریم، به‌ڕێوبه‌رى گشتى كاره‌باى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: ناحیه‌ى زینانە و گونده‌كانى كێشه‌ى نزمى ڤۆڵتیه‌یان هه‌یه، چارهسهرەكهشى دانانى وێستگه‌یه‌كى مۆبایله بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ربكه‌ین.
ده‌شڵێت: كارمان له‌سه‌ر ئه‌وه‌كردوه كه هێڵى 33 KVـمان راكێشاوه و كۆمپانیا نزیکەی %60ـی كاره‌كانى ته‌واو كردوه، به‌ڵام نه‌بونى پاره‌ى نه‌ختینه‌ى كێشه‌ى بۆ دروستكردوین و نه‌توانراوه ئه‌و پرۆژه‌یه ته‌واوبكرێت.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: بودجه‌ى ئه‌و پرۆژه‌یه خۆى له 1 ملیار و 500 ملیۆن دینار ده‌بینێته‌وه، كۆمپانیاش تاوه‌كو ئێستا باى نزیكه‌ى 800 ملیۆن دینار ئیشى بۆ كردوین و هیچ بڕه پاره‌یه‌كى بۆ خه‌رج نه‌كراوه.
وتیشى: ئه‌گه‌ر پاره‌ى بۆ خه‌رج بكرێت و ئه‌و به‌شه‌ى كه ماوه ته‌واو بكرێت، ئه‌وا وێستگه مۆبایلهکە ئامادەیە داىدهنێین و ئه‌و كێشه‌یه‌مان چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-