رادیۆی دەنگ
نەخۆشخانەکانی گەرمیان روبەڕوی گرفتی کەمی دەرمان و پێداویستی بونەوەتەوە، بەڕێوبەری نەخۆشخانەی گشتی کەلاریش دەڵێت: ٪٦٠ـی دەرمانمان کەمبوەتەوە.
د. حارس محەمەد، بەڕێوبەری نەخۆشخانەی فێرکاریی گشتی کەلار، بۆ رادیۆی دەنگ باسی لەوەکرد: نەخۆشخانە لە روی دەرمان و پێداویستیەوە گرفتمان بۆ دروستبوە و زۆر کەمبوەتەوە، بەجۆرێک ٪٦٠ـی دەرمانمان نەماوە.
دەشڵێت: هۆکارەکەی ئەوەیە ساڵانە کە تەندەرین بۆ کڕینی دەرمان دەکرێت دوا دەکەوێت، ئەمساڵ زۆر دواکەوت بۆ وەرگرتنی رەزامەندی و خەرجکردنی بودجە لە وەزارەتی دارایی.
باسی لەوەشکرد: ئێستاش وا مانگێکە لە تەندەریندایە و پرۆسەکە لە روی ئیداریی و یاساییەوە کاتی دەوێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
زۆرترین بینراوەکان