رادیۆی دەنگ
دوای ئەوەی بەڕێوبەرایەتی ئاودێری گەرمیان رایگەیاند ئەگەر رێڕەوی روباری سیروان رێکنەکرێتەوە و فراوان نەکرێت ئەوا بۆ وەرزی بارانبارین کۆمپانیاکان توشی زیان دەبن، لەئێستادا دەستکراوە بە رێککردنەوەی روبارەکە.
پێشتر رادیۆی دەنگ لە چەند هەواڵێکدا بڵاویکردەوە کە رێڕەوی روبارەکە پێویستی بە رێکردنەوە و فراوانکردن هەیە بۆ ئەوەی کارەساتی هاوشێوەی زستانی پێشوی لێنەکەوێتەوە و کۆڕیشەکە و زەوی جوتیارەکان توشی زیان نەبن.
هەرئەوکات بەڕێوبەرایەتی ئاودێریی گەرمیان بۆ رادیۆی دەنگ وتی: تاکە چارەسەر بۆ ئەوەی روبارەکە هیچ گرفتێکی نەبێت و زیان بەر کۆرنیش و زەوی جوتیارەکان نەگات، تەنها فراوانکردنێتی.
جەخیان لەوەشکردەوە کە تاوەکو ئێستا ۲ پشکنینی زانستی بۆ فراوانکردنی رێڕەوی روباری سیروان کراوە، کە یەکێکیان ٥٨۰ مەترە و یەکێکیان ٤۰۰ مەتر، بەڵام هیچان جێبەجێ ناکرێت و بۆ جاری سێیەم پشکنینێکی دیکەی زانستی بۆ دەکرێتەوە کە چەند بو لەو نێوانە بڕیاری لەسەر دەدرێت.
بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ لەئێستادا دەستکراوە بە فراوانکردنی رێرەوەکە و بۆ قۆناغی یەکەم ۳۰۰ مەتر روبارەکە فراوان دەکرێت، هەرکاتیش پشکنینی زانستی روبارەکە تەواو بو، ئەوکات بەشی دوەمی فراوانکردنی روبارەکە دەستپێدەکات.
بەپێی زانیارییەکان، ئەو کۆمپانیانەی کە ئێستا سەرقاڵی کارکردنن بەتایبەت زۆنەکانی ۲ـو ۳ـو ٦، پابەندکراون بەوەی دەستبکەن بەفراوانکردنی رێڕەوی روبارەکە لەئاستی پرۆژەکانیان.
- دوایین بابەتەکان
-
وتارکەموکوڕییە ئاسایشییەکانی قەزای رزگاریی؛ هەڵکشانی تاوان و مەترسییەکانی تاکە بنکەیەکی پۆلیس
-
-
هەواڵژمارەیەکی زۆری کارمەندانی پۆلیس دەوام ناکەن و لای فەرمانگەکان و بەرپرسانن
-
-
هەواڵهێشتا "بەنزینی ٨٥٠ دیناریی" نەگەیشتوەتە گەرمیان
-
-
هەواڵجوتیارانی گەرمیان هێشتا پارەی گەنمی ساڵی پاریان وەرنەگرتوە و پارەی ئەمساڵیشی هاتەسەر
-
-
راپۆرتشیرین مەحمود و 23 ساڵ کۆڵنەدان لە پێناو مناڵانی گەرمیان
-