رادیۆی دهنگ- هۆزان فهریق
ساڵی 2000 بو، ئەو کاتەی تانە و تەشەری کۆمەڵگە بۆ ژنێک کە بیەوێت لە دەرەوەی ماڵ کار بکات، لە گولە تیژتر بو، کچێک بە پاڵپشتی باوکی، بڕیاری دا ئەو دیوارە کۆنکرێتیانەی دابونەریت بشکێنێت. ئەو كچهش شیرین مەحمودـه، كه بهڕێوبهرى رێكخراوى لانهى مناڵانه له گهرمیان و یەکێک لە ناوە دیارەکانی داکۆکیکردنه لە مافی مناڵان لە گەرمیان.
سەرەتایەکی پڕ لە ئالهنگاریی
شیرین کاروانی خۆی لە رێکخراوێكهوه دەستپێکرد كه ئەو سەردەمە تیمی گەڕۆک بۆ کوتانی مناڵان لە گوندەکان هەبو. ئەو وەک نوێنەری ژنان، سێ مانگ خولی بینی، بەڵام پێش دەستبەکاربونی رێکخراوەکە داخرا. ئەمە نەیترساند، بەڵکو بوە هۆی ئەوەی وەک خۆبەخش لە بەشی کوتانی نەخۆشخانەی کەلار بەردەوام بێت.
دواتر روى له كارى رێكخراوهیی نا و له رێكخراوهكهى ئێستایدا (لانهى مناڵان) دهستبهكاربو.
شیرین دەڵێت: "ئەو کات تەمەنم تەنها ٢٠ ساڵ بو، شێوەم زۆر مناڵ دەردەکەوت. رۆژێکیان یەکێک هاتبو بۆ رێکخراوەکە و وتبوی: چومەتە شوێنێک مناڵێک بەڕێوەی دەبات! چونکە باوەڕیان نەدەکرد کچێکی گەنج بتوانێت کارێکی ئاوا گەورە بکات.
بە پێ بەناو کۆڵانەکانی کەلاردا
شیرین به دیارییكراوى له دوای ساڵی 2003 و روخانی رژێمی بهعس چوە ناو رێکخراوی لانەی مناڵانهوه. وهكخۆی دهگێڕێتهوه، ئەو کات نە ئۆتۆمبیلیان هەبوه و نە بودجەیەکی ئهوتۆ، بهڵكو هەمو کەلاریان بە پێ بڕیوه. "پارەی رێکخراو زۆر کەم بو، بەڵام ئیرادەمان زۆر بەهێز بو"، شیرین وای وت.
لهڕێگهى ئهو رێكخراوهوه، سهدان خولی جۆراوجۆری هۆشیاریی و راهێنانى بۆ مناڵان كردوهتهوه، خولهكانیش له بوارى جیاوازدا بون، ئهمهش بوهته هۆی ئهوهى چهندین مناڵ كه له خولهكانى ئهوانهوه سهرچاوهیان گرتوه، دواتر له بوارى جیاوازدا بههرهمهند دهربكهون.
مۆبایل؛ دوژمنە نوێکەی مناڵان
شیرین مەحمود، نیگەرانییەکی گەورە دایگرتوە. ئەو پێیوایە دۆخی مناڵانی ئێستا لەڕوی پەروەردەوە خراپترە لە پێشو.
بە غەمبارییەوە دەڵێت: دایکان بۆ ئەوەی لە کۆڵ دەردەسەریی ئیشی ناوماڵ رزگاریان بێت، مۆبایل دەدەنە دەست مناڵێکی یەک ساڵان! ئێستا مناڵمان هەیە ساڵ و نیوێکە، داوای مۆبایل دەکات. ئەمە کارەساتە، چونکە مناڵەکە گۆشەگیر دەکات و مێشکی داگیر دەکات.
بە بڕوای شیرین، سێ جۆر پەروەردە (خێزان، کۆمەڵگە و قوتابخانە) تێکەڵ بون و مناڵی ئەم سەردەمە لە ناویدا ون بوە. ئەو دەڵێت: "داهاتوی هەر وڵاتێک لە مناڵەوە دەستپێدەکات، ئەگەر خێزان هۆشیار نەبێت، ناتوانین نەوەیەکی تەندروست بەرهەم بهێنین".
پەیامێک بۆ داهاتو
دواى ساڵانێكى زۆر له كاركردن له بواری مناڵاندا، پێماچێت شیرین ساردبوبێتهوه، چونكه ئهو هێشتا لهڕێگهى رێكخراوهكهیهوه سهرقاڵی ئهنجامدانى چالاكی جۆراوجۆرن، لهنێویدا بڵاوکردنەوەی هۆشیاری یاسایی و دەرونیی بۆ رێگریکردن لە خراپ بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا و دیاردەی مناڵی ئیشکەر.
چیرۆکی شیرین، چیرۆکی کچێکە کە لە ناو تەمی عەیبەدا، چرایەکی بۆ مناڵانی ناوچەکەی داگیرساند و نیشانیدا کە خزمەتکردن، نە تەمەن دەناسێت و نە رەگەز.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵنرخی مریشک لەگەرمیان بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵگەرمیان لەژێر باری گرانی سوتەمەنیدا؛ نرخی بەنزین لوتکە دەشکێنێت
-
-
هەواڵ"رێکاری هونەریی" هۆکاری تاپۆنەکردنی زەوی زیندانیانی سیاسییە لە کەلار
-
-
هەواڵبەرگری شارستانی گەرمیان: دوای پشکنینی تەواوی روبارەکە، گەڕانمان بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئەحمەد لوقمان راگرتوە
-
-
وتاردەوامکردن لە پشوی هاویندا؛ غەدرێکی ئاشکرا لە فەرمانبەر
-
زۆرترین بینراوەکان