رادیۆی دهنگ- حهمزه سهردار
له ناو هۆڵێكى بچوك و سادهدا، چیرۆكى گهنجێك دهستپێدهكات كه نهیهێشت وهرزشى تێنسى سهر مێز له ناوچهكهیدا بمرێت. ئازاد ئەحمەد، له گوندهكهى خۆیهوه "گردهگۆزینه" و بە گیرفانی خۆی، نەوەیەکی نوێی لە پاڵەوانانى ئهو یارییه پێگهیاندوه.
لهو گوندهدا كه یهكێكه له گونده ئاوهدان و فراوانهكانى گهرمیان، گهنجهكانى بێناز و پهراوێزخراون. لهبهرامبهر ئهم بێنازییهدا، ئازاد نەیتوانی تەنها تەماشاکەر بێت. ئەو وەک وەرزشکارێک کە خاوەنی بڕوانامەی راهێنەرایەتی و ناوبژیوانییە لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق له یاریی تێنسی سهر مێزدا، بڕیاریدا دەستپێشخەرییەک بکات کە تێچوەکەی لەسەر شانی خۆی و هاوڕێكانى بێت، بەڵام بەرهەمەکەی بۆ گەنجانی ناوچەکە بێت.
هۆڵێک لەسەر شانی ماندوبون
ئازاد دەڵێت: "وەک وەرزشێکی جیاواز کۆمەڵێک گەنج حەزیان له یاریی تۆپی سهرمێز کرد، منیش هەستام بە کردنەوەی هۆڵێک لەگەڵ چەند برادەرێک بۆ ئەوەی ئەم وەرزشە زیندو بکەینەوە".
ئەو دەزانێت کە وەرزش تەنها جوڵە نییە، بەڵکو بەشێکە لە خۆشبەختی، بۆیە وەکخۆی دەڵێت: پێمخۆش بو لە رێی تێنسەوە خزمەت بە چینی لاوان و مرۆڤایەتی بکەم، ئەگەرنا دەمانتوانی وەک بازرگانییەک بەکاری بێنین.
ئەم گەنجە خۆبەخشە توانیویەتی تا ئێستا ٦٠ یاریزان پێ بگەیەنێت، کە ١٠ لەوانە بونەتە یاریزانی پرۆفیشناڵ و بونەتە پێشەنگ لەسەر ئاستی یانەکانی گەرمیان، زانکۆکان و قوتابخانەکان.
دەرگای داخراوی دامەزراوەکان
سەرەڕای سەرکەوتنەکان، بهڵام روبهڕوى زۆر دهرگاى داخراو بونهتهوه. ئەو سەردانی زۆرێك له دامودەزگا حکومییەکانی کردوە، لە ئیدارەی گەرمیانەوە تا شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتی وەرزش و لاوان، بەڵام وەڵامی هەموان تەنها یەک رستە بوە: "نەسریەمان نییە و هیچمان پێ ناکرێت".
ئازاد بە خەمێکی زۆرەوە باس لەو بێ ئومێدییە دەکات و دەڵێت: "پێیان وتم بۆ هۆڵێک ٢-٣ دەفتەر دۆلارمان گەرەکە و پێمان ناکرێت، تەنها خولیان بۆ کردوینەتەوە، بەڵام راکێت و تۆپ و پێداویستییەکانمان هەمو بە گیرفانی خۆمان کڕیوە کە نرخەکانیان زۆر گرانن".
کۆسپەکان و خەونە بچوکەکان
ئێستا گەورەترین گرفتی ئەم پڕۆژە خۆبەخشییە، کرێی هۆڵ و خەرجیی کارەبایە کە مانگانە زیاتر لە ١٥٠ هەزار دینارە و ئازاد خۆی دابینی دەکات. ئەو دەڵێت: چەندینجار ویستومە هۆڵەکە دابخەم، چونکە تێچوى زۆرە و خۆشم خاوەن موعاناتی خۆمم لە ژیاندا، بەڵام کە دەبینم کۆمەڵێک یاریزانی باشمان پێگەیاندوە، دڵم نایەت تواناکانیان بەهەدەر بڕوات.
خەونی ئازاد ئەحمەد زۆر گەورە نییە، ئەو تەنها داوای هۆڵێکی بچوکی ١٠ بە ١٠ مەتری دەکات لەگەڵ چەند راکێت و مێزێک. دەڵێت: تەنها هۆڵێکمان بۆ دابین بکەن کە کرێ نەبێت، ئێمە کێشەمان نامێنێت.
چیرۆکی ئازاد، چیرۆکی گەنجێکە کە لە ناو بێباکی لایەنە پەیوەندیدارەکاندا، بە تەنها بوەتە دامەزراوەیەک بۆ پاراستنی خەونی گەنجانی گوندەکەی، ئەو چاوەڕوانە رۆژێک بێت چیتر خەمی دابینکردنی پێداویستی و کرێی هۆڵەکەی نەبێت و تەنها بیر لەوە بکاتەوە چۆن نازناوی زیاتر بۆ تێنسی گەرمیان بەدەست بهێنێت.
- دوایین بابەتەکان
-
وتاردەوامکردن لە پشوی هاویندا؛ غەدرێکی ئاشکرا لە فەرمانبەر
-
-
هەواڵبەرگری شارستانی گەرمیان: کۆبونەوەی هاوڵاتیان لە نزیک روداوەکان دیاردەیەکی نابەجێیە
-
-
هەواڵبەهۆی سوتانی بارهەڵگرەکانی کەلار ٢ کەس دەستگیرکراون
-
-
هەواڵبەفەرمانی حکومەت دادوەران ٤۰۰ مەتر زەوییان پێدەدرێت
-
-
راپۆرتمۆندیال دهبێته ژوانێكی خێزانیی و ژنان رهنگی یارییهكان دهگۆڕن
-
زۆرترین بینراوەکان