رادیۆی دەنگ
بەرەبەیانی ئەمڕۆ له گه‌ڕه‌كى خەبات "شەهیدان" لە قه‌زاى كه‌لار، ٣ ئۆتۆمبێلى بارهه‌ڵگر کە بەتەنیشت یەکەوە بون، سوتان. له‌باره‌ى هۆكارى سوتانه‌كەوە به‌رگرى شارستانى گەرمیان ده‌ڵێت دۆسییەکەمان داوە بە پۆلیس و پۆلیسیش جه‌خت ده‌كاته‌وه کە دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردوە و دو کەسیان دەستگیرکردوە.
ئیبراهیم محه‌مه‌د، وته‌بێژى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى به‌رگرى شارستانى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: کاتژمێر ٢:٣٠ـی بەیانی ئەمڕۆ، سێ ئۆتومبیلی بارهەڵگر لەگەڕەکی خەبات ئاگریان گرت، دەستبەجێ تیمەکانمان گەشتنە سەر روداوەکە و لەماوەیەکی کەمدا ئاگرەکەیان کۆنترۆڵکرد و دو ئۆتومبیلی بارهەڵگری تریان لەسوتان پاراست.
لەبارەی هۆکاری روداوەکەوە، وتی: بابه‌ته‌كه‌مان داوەتە پۆلیس به‌مه‌به‌ستى لێكۆڵینه‌وه‌كردن.
له‌به‌رامبه‌ردا، عه‌قید سۆران محه‌مه‌دغەریب، وته‌بێژى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى پۆلیسى گه‌رمیان به رادیۆى ده‌نگى وت: چاوه‌ڕوانى راپۆرتى به‌رگرى شارستانین بەوپێیەی روداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه.
وتیشی: هاوکات هێزەکانی پۆلیس بە خێرایی لە شوێنی روداوەکە ئامادەبون و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا، دو کەس دەستگیر کراون و بە بڕیاری دادوەر بەمادەی (345) لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێکۆڵینەوەکان بۆ دیاریکردنی هۆکار و هەلومەرجی تەواوی روداوەکە بەردەوامە.
- دوایین بابەتەکان
-
وتاردەوامکردن لە پشوی هاویندا؛ غەدرێکی ئاشکرا لە فەرمانبەر
-
-
راپۆرتئازاد ئەحمەد؛ گەنجێك لە گوندێکی گەرمیانەوە شکۆی بۆ یاری تێنسی سەر مێز گەڕاندوهتهوه
-
-
هەواڵبەرگری شارستانی گەرمیان: کۆبونەوەی هاوڵاتیان لە نزیک روداوەکان دیاردەیەکی نابەجێیە
-
-
هەواڵبەفەرمانی حکومەت دادوەران ٤۰۰ مەتر زەوییان پێدەدرێت
-
-
راپۆرتمۆندیال ده‌بێته ژوانێكی خێزانیی و ژنان ره‌نگی یارییه‌كان ده‌گۆڕن
-